بەپێی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا “کاتی ئازادی بەڕێز ئۆجالان هاتووە

325
0
هاوبەشی :

بڕیارە سبەینێ کۆنسەی ئەوروپا لەسەر پرسی گۆشەگیریی و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببێتەوە و بڕیاریش لە کۆبوونەوەکەدا بدات.

پێشتر مەزڵوم دینچ، پارێزەری ڕێبەر ئۆجالان لە ٢٤ی ئەم مانگە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندبوو، بڕیارە لە ٣٠-١١-٢٠٢١ کۆنسەی ئەوروپا کۆببێتەوە و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بکاتە ڕۆژەڤی خۆی و بڕیاری لەسەر دەدات.

دینچ ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە ساڵی ٢٠١٤ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریداوە بەوەی ‘هیچ کەسێک نابێت تا کۆتایی تەمەنی لە زیندان بمێنێت’، دەشڵێت: سزای سەر بەڕێز ئۆجالان سزایەکی قورسە و بەپێی مافی مرۆڤی ئەوروپا نییە و مافی مرۆڤ پێشێل دەکات، پێویستە سزای زیندانی هەتاهەتایی بگۆڕدرێت، بۆ ئەمەش کۆنسەی ئەوروپا بەرپرسیارە و چەندین سەردانمان کردووە.

ئەو پارێزەرە کە ئەندامی ژووری یاسایی سەدەیە، باس لەوەش دەکات، کە بەپێی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا “کاتی ئازادی بەڕێز ئۆجالان هاتووە، ٢٣ ساڵە لە گۆشەگیریی و هەلومەرجێکی سەختتدا دەژی، چیتر ئەوە قبوڵ ناکرێت و پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت”.

 

هاوبەشی :