كۆمسێۆنی لیدزی ڕێكخستنەكانی باشوری كەجەدەكە ئەوروپا لە ناوەندی شاری لیدز چالاكی ئەنجامدا
ئەمڕۆ یەك شەممەلە شاری لیدز لە وڵاتی بەریتانیا، ڕێكەوتی ٢٨ \ ١١ \ ٢٠٢١،كۆمسێۆنی لیدز (ڕێكخستنەكانی باشور)ی كەجەدەكە ئەوروپا KCDK-E هەستان بە بڵاوكردنەوەی هەزاران بروشور و لفلێی لەسەر پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوەندی شاری لیدز
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەی ئەوروپا) بەهاوکاری گروپی ئاشتی و رێکخستنەکانی باشور لە وڵاتی بەریتانیا، لە ناوەندی شاری لیدز لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا چالاکیەکیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا بە سەدان بروشور لەسەر پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ مافەکانی مرۆڤ بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە، تیایدا باس لە وێرانکردنی گوند و چیا و رەز و باغی هاوڵاتیان خرابووەڕوو.
لە بروشورەکاندا باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی گەریلا کرابوو ئاماژە بەوەش دراوە کە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە دژیتەواوی بەها مرۆییەكانە.