فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایگەیاند بەلەمێكی كۆچبەران ژێر ئاو كەوتوە، زوربەی زۆریان كوردن

481
0
هاوبەشی :

لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لەدەریایی نێوان فەڕەنساو بەڕیتانیا دەیان پەنابەر بونە قوربانی

لەدەریایی نێوان بەریتانیاو فەرەنسا لەنزیک شاری (  کالیە )ی فەرەنسا بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت تەرمی ( ٥ ) پێنچ پەنابەر دۆزراەەتەوەو نزیکی ٢٧ پەنابەریش نادیارە
جیڕالد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢١ دەستەیەکی بەلەمەوانی هیزی دەریایی فەڕەنسا لە نزیک کەناری کالیە سەر بەفەڕەنسا چەند پەنابەرێکیان لەنێو دەریادا بینیوە هەوڵی خۆڕزگارکردن و مانەوەیان لەژیان دەدا هیزەکانیشمان ڕاستەوخۆ چون بەهانایانەوەو ڕزگاریان کردوون کە چەند کەسێکیان لە هۆش خۆیان چوبوون
دوای ڕووداوەکە وەزیری ناوخۆ دەچێتە شوێنی ڕووداوەکەو هیزەکانی دەریایی فەرەنساش بەسێ کەشتی و دوو هەلیکۆپتەر دەستیان کردووە بە پشکنین و گەڕان بەدوای پەنابەرە بێ سەروشوێنەکاندا تائیستا

شایانی باسە لەسەرەتایی ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٤هەزارو ٧٠٠ پەنابەر لەفەرەنساوە گەیشتونەتە بەڕیتانیا  کە ئەم ژمارەیەش سێهێندەی گەیشتنی پەنابەرانە بۆ بەڕیتانیا لەساڵی ٢٠٢٠دا
بەریتانیاش فەرەنسا تۆمەتباردەکات کە وەک پیویست ڕێگری لە پەڕینەوەی پەنابەران ناکات فەرەنساش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە

لەلایەکی تریشەوە تەنها بۆ مانگی یۆلیۆ هەردوولا ڕێکەوتون بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی پەنابەران لەفەڕەنساوە بۆ بەریتانیا بەبەلەمی بچووک لەبەرامبەریشدا بەڕیتانیا بەڵێنی بڕی ٦٢.٧ ملیۆن یۆرۆی وەک هاوکاری بە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا داوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

هاوبەشی :