ڤیدێۆی گیان لەدەستدانی مێرمنداڵیكی كورد لە ئامەد بە هۆكاری توندوتیژی پۆلیسی تورك
بەپێی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، لە شەوی ١٨ نۆڤەمبەری ٢٠٢١، لە گەڕەكی مەلیك ئەحمەدی سەربە ناوچەی سوری شاری ئامەدی باكووری كوردستان، پۆلیسی دەوڵەتی داگیركەری تورك توندو تیژیەكی زۆر دڕندانەیان ئەنجامدا بەرامبەر بە مێردمنداڵێکی كورد بە ناوی (تاکێتین ئەسڵان) كە لەسەر شەقامەكە وەستا بوو.
پۆلیسەكان دوای لێدان و شەق تێهەڵدانی مێرمنداڵەكە و ئازاردانێكی زۆر دایان بە زەویدا و لە پشتەوە كەلەپچەیان كردە دەستی بە بەرچاوی خەڵك و خێزانەكەیەوە ئازارێكی بێ وێنەیاندا و تا مێرمنداڵەكە گیانی لەدەستدا.
لە كاتی ئازاردانی مێرمنداڵەكە، دایكی مێرمنداڵەكە ویستی كوڕكەی لە ژێر دەستی پۆلیسەكان دەربهێنێت بەڵام پۆلیسە شۆڤێنیستەكانی تورك پاڵیان بەدایکی مێرمنداڵەكەوە ئەنێن و سوکایەتیان بە دایكی مێرمنداڵەكە و هاوڵاتیان کرد کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر كارە دڕندانەكانی پۆلیسی تورك
ئەمەش لینكی ڤیدێۆی توندو تیژی پۆلیسی توركە