بۆ ڕۆژی سێهەم خوێندكارانی زانكۆ بەردەوامی ئەدەن بە خۆپیشاندان و بایكۆت كردن
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی
٢٣ \ ١١ \ ٢٠٢١ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندانیان لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردەوە ، خوێندكاران دەڵێن ئێمە بایكۆتی خوێندمان كردوە لە هەمان كاتدا هاتوینەتە سەر شەقامەكان خۆپیشاندان دەكەین تەنها بۆ دەرماڵە نیە بەڵكو دەرماڵە دوا داواكاریمانە.
ئەمڕۆ بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەکە بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و دوكان خۆپیشاندانیان دەستیپێکردەوە،خوێندكارانی زانکۆی سلێمانی دەروازەی سەرەکی زانکۆکەیان داخست و ڕێگە بە مامۆستایان و فەرمانبەران نادەن بچنە نێو هۆڵەکانی خوێندن”.
خوێندكاران دەڵێن: ئهم خۆپیشاندانانه نه ڕێكخهرێكى ههیهو نه نوێنهرێك، ههمومان ڕێكخهرو ههموان نوێنهرین، بۆیه قبوڵمان نییه هیچ حزب و ڕێكخراوو كهسایهتیهك بێت و خۆى بكاته پاڵهوانى مهیدان”.
خوێندكاران ڕاگەیاندراوێكی توند بڵاو دەكەنەو دەڵێن ئهم خۆپیشاندانانه: بۆ گهڕاندنهوهى شكۆیه بۆ زانكۆ و خوێندكارى زانكۆ، دژی نادادپەروری لە وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان یاخود وەرگرتنی خوێندكاران حیزبی لە زانكۆ و خوێندنی باڵادا، بۆ دەركردنی بارەگای حیزبیە لە ناو زانكۆكان، بۆ چاك كردنی خزمەت گوزارییەكانی بەشی ناخویەكانی خوێندكاران ،بۆ گەڕانەوەی مافە زوەتكراوەكانی خوێندكارانە بەو دەرماڵەیە كەمەی كە دەسەڵاتداران زەوتیان كردوە..
لە خۆپیشاندەكەی دوێنێ سلێمانی كچێكی خوێندكار لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە سەری شكاو، سهرى به دە تهقهڵ دووراوەتەوە و هەروەها ئازاری چەندین خوێندكاری تریان داوە، ئەمڕۆش دە خوێندكاری تر لە سلێمانی گیراوە
خوێندكاران جهختیان كردۆتهوه، “هێزە ئەمنیەكان چەند پاڵمان بنێن و ڕاومان بنێن، ئێمه بەردەوام دەبین’’