بایدن، ئەردۆگانی لە لوتكەی دیموكراتی دوورخستەوە

439
0
هاوبەشی :

میدیاكانی ئەمریكی ڕایانگەیاند جۆرج بایدن سەرۆكی ئەمەریكا بە بەشداری  ١٠٠ وڵات لوتكەی دیموكراتی لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوە دەبات، ئەم كۆبونەوەیە بەبێ بەشداری سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەڕێوە دەچێت.

میدیاكانی ئەمەریكا هۆكاری بەشداری نەكردنی سەرۆكی توركیان بۆ ئەوە گەڕانەوە كە ئەردۆگان مافەكانی مرۆڤی لە توركیا پێشیل كردوە و تەواوی زیندانەكانی پڕ كردوە لە كەسانی ئازادیخواز و ڕۆژنامەوان و كەسانی دژبەری سیاسەتە دیكتاتۆریەكانی ئەردۆگان.

لە هەمان كاتدا ئەوە ڕاگەیەنرا كە دەوڵەتی عێراق بەشداری لوتكەی دیموكراتی دەكات كە مانگی داهاتوو لە ئەمریكا بەڕێوە دەچێت

هاوبەشی :