گەریلاكانی ئازادی سوپای توركیان لە وەرخەلێو تابوری عەرەبان ناچار بە پاشەكشە كردوە

235
0
هاوبەشی :

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەشكری داگیركەری تورك دوای بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانیان،  لە هەردوو ناوچەی وەرخەلێ و زاب  كشاوەتەوە، ئەویش بەهۆیی ئەوەی ئەو سوپا  داگیركەرە زانیویەتی کە بە بەردەوام بونی لە هێرشکردنە سەر ئەو ناوچەیە زەڕبەی گەورەتری بەردەکەوێت.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە شارەدێی چەمانکێی سەربە پارێزگای دهۆک جەند گوندێک بە فڕۆکە بۆردومان کراوە، هەمان ڕۆژ لە دوو کاتی شەودا لە هەرێمی زاپ هێلیکۆپتەر بەسەر ناوچەكەدا سوڕاوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە باسی لەوەشکردووە کە ڕۆژی ١٧ی مانگ  فڕۆکە لە ناوچەی ساجای ماوەیی زیاتر لە کاتژمێرێک بۆردومانی کردووە.

هاوبەشی :