لە هەنگاوێكی كەم وێنەدا، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لە باکوری سوریا کۆدەبێتەوە
بەپێی هەواڵی سەرچاوە تایبەتەکان لە ڕۆژئاوای كوردستان، وەزیری بەرگری ئەمریکا (لۆید ئۆستن) لە میانەی سەردانەکەی هەفتەی داهاتوو بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی سوریا دیموكراتی جەنەراڵ (مەزڵوم عەبدی) کۆدەبێتەوە
سەرچاوەکە ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەمەریكا ئۆستن لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی سوریا دیموكراتی (SDF) جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبێتەوە ئەمەش بۆ شرۆڤەكردنی دوایین پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە
سەرچاوە هەواڵیەكان ڕایان گەیاند كە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەڵدەسێت بە گەشتێك بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەردانی بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاری حەسەکە.
ئەم سەردانە دوابەدوای ئەو سەردانە دێت كە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئیسان گۆڵدریتش) لەگەڵ جەنەڕاڵ (مەزڵوم عەبدی) و بەرپرسانی گشتی و خۆبەڕێوەبەری باكوو ر و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەڕێوە چوو
ئەم هەنگاوە گرنگیەكی ستراتیژی خۆی ئەبێت لە هاوبەشیی خۆبەڕێوەبەری باكوور بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا و واشنتۆن، کە جەخت دەكاتەوە لە پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ ناوچەکانی خۆبەڕێوە لە ڕووبەڕوو بونەوەی تیرۆر و بەهێز بوونی ژێرخانی ئابووری ناوچەكە