وڵاتی بەلاڕوسیا كۆچبەران لە سنور دوور دەخاتەوە و لە كەمپدا نیشتەجێیان دەكات

396
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵی چالاكوانانی سیاسی لە سنوری ولاتی بلاڕوسیا و پۆڵۆنیا، ئەم ئێوارەیە هێزە سەربازییەكانی دەوڵەتی پۆڵۆنیا بەشێوازێكی زۆر نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ كۆچبەران كردوە و ئازارێكی زۆری كۆچبەرانی داوە و بە شێوازێكی دڕندانە هێرشی كردۆتە سەر كۆچبەران.

وڵاتی بلاڕوسیا هەڵدەسێت بە دوورخستنەوەی كۆچبەران لەسەر سنور و لە چەند هۆلێكدا كۆیان دەكاتەوە و پێیان ڕادەگەیەنێت لە ئێستادا یەكێتی ئەوروپا ڕێگە نادات دەربازی سنوری پۆڵۆنیا بن هەر بۆیە داوای لێكردون بە مەبەستی پارێزگاری گیانی كۆچبەران لە سەرما وسۆڵە پێویستە كۆچبەران لەو كەمپانە لە وڵاتی بلاڕوسیا كۆببنەوە و هەركاتێك ڕێگەیان دان دەربازی سنور ببن بەڕێزەوە بەڕێیان دەكەن.

ئەمڕۆ لە گرژیەکانی نێوان سەربازانی پۆڵەنداو کۆچبەراندا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر بە گازی فرمێسکڕێژ و بەرد بریندار بوبون و ماوەی سێ ڕۆژیشە بەشێکی زۆری کۆچبەران نانیان پێنەدراوەو وردە وردە باری تەندروستییان بەرەو خراپی دەڕوات.

دوابەدوای ئەوەی سەربازانی پۆڵۆنیا گازی فرمێسك ڕێژ و ئاویان بەكارهێنا دژی كۆچبەران، بەهۆكاری ئەو هێڕشە نامرۆڤانەیە ژمارەیەكی زۆری كۆچبەران باری تەندروستیان تێكچوە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكیدان لە وڵاتی بلاڕوسیا، لەلایەكی ترەوە هەندێ لە كۆچبەران بێ بڕواییان لەناودا بلاو بۆتەوە بڕوایان نیە بتوانن بگەنە ئەوروپا بەڵام ژمارەیەكی زۆریان بڕیاریان داوە لە كەمپەكاندا بمێننەوە هەتاكوو یەكێتی ئەوروپا ناچار دەبێت كە بیانباتە نێو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە و ژیانێكی نوێ دەست پێبكەن.

هاوبەشی :