نامەیەكی چالاكوانێكی كورد لە ئەوروپا لە سنورەكانی پۆڵەنیا و بیلاڕوسیا
لەم حدودە ،وەک سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم چۆن چالاکوانە سیاسیە چەپەکان لەئەوروپا و بەتایبەت لەئەڵمانیا دەگەڕان تا ئەو خەڵکە یەهودیانە کە ماون و خۆیان شاردۆتەوە لەترسی لەناوچوون و پاکتاوکردنی نازیەکان بپارێزن ، ئێستاش وێنەیەکی بەو چەشنە لەم سەر سنورانەی پۆڵەندا ،بەلاڕووس هەیە …
لێرە ناو دارستان و سنورەکان چالاکوانی لێیە تا ئەو پەناهاندانەی بەدزیەوە دێنە ئەمدیووی سنور بپارێزن و هاوکاری بکەن لەترسی گرتن و عەزیەتدان و ناردنەوەیان بۆ تەلبەنی نیوان پۆڵەند و بەلاڕووس.
بەڕۆژانە خەڵک لەنێو تەلبەنەکان و سنوری نێوانیان دەمرێ و ڕەقیان دەبێتەوە ، دۆخێکی نامرۆڤانەیە. لێرە ڕق هەیەو سۆز هەیە بۆ مرۆڤە کۆچبەرەکان ، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لێرەش هەر هەیە کۆمەڵێ مرۆڤی چەپ و ئەنارکی و ئینساندۆستن ، ئەو هەستە مرۆڤایەتیەیان هەیەو هاوکارن ، زۆربەی خەڵکەکەی تر سەیرکەرو بێ هەڵوێستن ، هەندێ خەڵک لێرە مۆڕە دەکەن لێمان ، لەهەندێ جێگە بە زمانی خۆیان بە توندی قسەدەکەن لەگەڵمان ، هاوکاری کردن قورسە ..
پۆلیس و سەرباز هەموو جادە گشتی و فەرعیەکانیان گرتوەو پشکنینی سەیارەکان دەکەن و داوای شوناسنامە دەکەن ، بەشێوەیەکە ڕێک وێنەی جەنگ و تاوان دەبینی ، دەگەڕێن تا بزانن پەنابەرت پێ نیە ؟ یان ئایە سەیارە چی تێدایە و هاوکاری زۆرت پێ نیە بۆ کەسانێک ، تا نەیەڵن تێپەڕیت ..
دۆخی ئێرە بۆنی جەنگ و تاوان هەیە ..بەداخەوە دنیا لەسەردەم و کاتێکی بەدئەخلاقی گوزەر دەکات ..
خەستەخانەیەک ئێمە چوین تا هاوکاری خێزانێک بکەین ، هەمووی بەعەسکەر دەورە دراوە ،تەنانەت سستەرێک بەترسەوە پێی ووتین ناتوانین هاوکاریتان بکەین ، بەڵام دڵنیابن ئێرە پەنابەرێکی زۆری لێیەو عەسکەر نایەڵێ بچن..
ژنێکی کوردی دووکیان لەم خەستەخانەیەبوو ، دوێنی پاش دووڕۆژ نەشتەرگەری بۆکرا و منەڵەکەیان لەسکی دەرکردو فڕێدا ، مردبوو😢هەردوو گورچیلەی وەستاوە ، ئەمڕۆش دەیانەوێ گورچیلەی بخەنە کار ، بەڵام دکتۆرێک پێی ڕاگەیاندین کە تا دووڕۆژ مۆڵەتی مانمان بۆ داناوە و دەکرێ ئەم مرۆڤە نەتوانێ بژیەتەوە …
لێرە مرۆڤ دڵی ژان دەکات بۆ ئەم مرۆڤانە ، بۆ ئەوەی نایەڵن هیچ بکەین ..
پەنابەرەکان کە چاوەڕێی مەرگ و ڕەقبوونەوەن تەنها 16 دەقە لە ئێمە دوورن ، نایەڵن هیچ هاوکاری بگەیەنین ، لەدیوی پۆڵەند زۆر توندن..
لەدیوی بەلاڕووس زۆر نامرۆڤ هێرش دەکەنە سەر پەنابەران ئیجباریان دەکەن هەڵبێن و تەلە دڕکاویەکانی سنوری پۆڵەند تێپەڕێنن و تراژیدیایی مەرگ گەورەو زۆر بێت..
دۆخێکی ترسناک هەیە ..
ئێمە تیمێکی پێنج کەسین لێرە لەم سنورە ، بەردەوام لەپەیوەندییایین لەگەڵ چالاکوان و پەنابەرانی سنور لەڕێگەی تەلەفوون.
ئەمە کورتەیەکی دۆخەکەیە
ڕێزو سڵاو