دووبارە سوپای تورك لە بەعشیقە كرایە ئامانجی ڕۆكێتی هێرشبەرانی نادیار

383
0
هاوبەشی :

 

بەپێی هەواڵەكانی ڕاگەیاندن لە دەوروبەری موسڵ، سەربازگەیەكی دەوڵەتی توركیای داگیركەر كەوتە بەر هێرشی هێرشبەرانی نادیار لە گوندی بافیانی سەر بە شارۆچكەی قەسرۆك لە ناوچەی شێخان، سەربازگەكە توركیەكە سێ ڕۆكێتی ئاڕاسە كراوە و دەڵێن هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نە بووە.

بەپێی هەواڵەكان ئەو سێ ڕۆكێتەی كە هاویژاراوەتە سەربازگە توركیەكەوە لە ناوچەی موسڵەوە ئاڕاستە كراوە كە ئەو ناوچانە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبیدایە.

ئەوەی ڕاستیە ئەوە چەندین جارە ئەو سەربازگەیە دراوەتە بەر ڕۆكێت لە لایەن هێرشبەرانی نادیارەوە، بەڵام چەكدارانی حەشد شەعبی چەندین جار داوایان لە سوپای تورگیای داگیركەر كردوە كە لە خاكی عێراق بكشێنەوە.

 

هاوبەشی :