لە شاری لیدز پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار كرا

448
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ٩تشرینی یەكەم ٢٠٢١ لە ناوەندی شاری لیدز لە بەریتانیا، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی بەدەست پێشخەری كەجەدەكە باشور و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی كوردی بەڕێوەچوو، بۆ شەرمەزار كردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی كە دژی سەرۆك ئاپۆ ٢٣ ساڵ لەمەوپێش لە ٩ تشرینی یەكەمی ١٩٩٨بە ئەنجام گەیەنرا.

بەڕێز ئۆج ئالان وڵاتی سوریای بەجێهێشت لە ئەنجامی ئەو فشارە نێونەتەوەییە كە كرایە سەر سوریا لە هەمان كاتدا سوپای دەوڵەتی توركیا هێزەكانی لەسەر سنورەكانی سوریا خستە ئامادەباشیەوە بۆ هێرش كردن بۆ سەر وڵاتی سوریا بە بیانووی بوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا.

بەهۆكاری ئەو فشارانە، ڕێبەر ئاپۆ سوریای بەجێهێشت و ڕووی كردە وڵاتی یۆنان لە یۆنان دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ڕێی بە مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ نەدا، هەر بۆیە ڕووی كردە ڕوسیا و ئیتاڵیا و چەند وڵاتێكی تر بەڵام ئەو وڵاتانەش ڕێیان بەمانەوەی ڕێبەر ئاپۆ نەدات دواتر ڕووی كردە وڵاتی كینیا و لەوێ بە پیلانگێڕیەكی نێونەتەوەیی دەستگیركرا، لە ١٥ شوباتی ١٩٩٩ ڕادەستی دەوڵەتی توركیا كرایەوە.

لە گردبوونەوە ناڕەزاییەتیەكەی ئەمڕۆی شاری لیدز، وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد بەیەك دەنگ بانگەوازیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەكرد و چەندین لفلێت و بەیانامەیان دەربارەی پیلانگێڕیەكە، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركی لە دژی گەریلاكانی ئازادی و پۆست كارتی بایكۆت كردنی كەل و پەلی توركیان بڵاو كردەوە.

 

هاوبەشی :