كەمپینی هاشتاك لەسەر تۆڕەكانی ئینتەرنێت بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ

525
0
هاوبەشی :

 

مەجلیسی دیجتاڵی میدیای كوردستان هەڵدەستێت بە كەمپێنێكی میدیایی بەرفراوان لەسەر تۆڕەكانی ئینتەرنێت وە ك (تویتەر، فەیسبووك ، تێلیگرام و ئەوانی تر)  بۆ ئازادی ڕێبەری گەلان ڕێزدار (عەبدوڵا ئۆج ئالان)

بۆ ئەو مەبەستە كەمپینی هاشتاك بۆ ئازادی ڕێبەرمان ڕۆژی ٨ \ ١٠

كاتژمێر ٦ ئێوارە بەكاتی بەریتانیا

٧ ئێوارە بەكاتی ئەوروپا

٨ ئێوارە بەكاتی كوردستان، بەڕێوە دەچێت.

بۆیە داوا لە گەلی وڵاتپارێزی خۆمان و خەمخۆرانی ئازادی لە سەرتاسەری جیهان دەكەین كە بەشداریەكی بەرفراوان لەو هەڵمەتە شۆڕشگێڕیەدا بكەن ئەو پەیامە بەتەواوی دۆست و پشتیوانانی گەلیی كورد بگەیەنن.

هاشتاگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێش كاتژمێر ٦ ئێوارە بەكاتی بەریتانیا لەو ماڵپەڕ و تویتەر و فەییسبوكانەی لە نامەكەدا هاتوە بڵاو دەكرێتەوە  وە هەروەها هەڤاڵان و خەمخۆرانی ئازادی بە بەربڵاوی لە تەواوی تۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاوی دەكەنەوە و دەتوانن بە ئاسانی بەدەستی بهێنن و بەشداری ئەو هەڵمەتە شۆڕشگێڕیە بكەن، ئەمەش وەستانەوەیەكی شۆڕشگێڕانەیە بە ڕووی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی كە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا،  لە دیل كردنی كەسایەتی سەرۆك ئاپۆدا هێرش كراوەتە سەر گەلی كورد و ئازادیخوازان.

دەقی بڵاوكراوەكە مەجلیسی دیجتالی میدیای كوردستان

مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستان
بانگەوازی بۆ بەشداریکرد لە کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان
بەڕێز ……………………….. ی هێژا و بە ڕومەت؛
ئێمە خۆشحاڵین پەیوەندی بە کەسایەتیەکی وەک ئێوە، پارێزەری هاوتایی، دادپەروەری، دیموکراسیەت و ئازادیخوازی جیهانی و گەردوونی بکەین
وەک دەزانن لە جیهاندا مۆدێرنەتەی سەرمایەداری بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە قووڵەی کە تێیکەوتوە، هێرشی دژوار لەسەر ئەو هێز و کەسایەتیانە بەرپا دەکات کە ئازادیخوازن و خاوەنی ڕێگەی چارەسەرین. هێرشی هەرە بێ ڕەحم و دوژمنکارانەی ئەوانیش بەرامبەر بە ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز(عەبدوڵا ئۆجالان)ە، لە پلانگێڕیەکدا کە لە ۹ی تشرینی یەکەمی ۱۹۹۸ لە سوریاوە دەست پێدەکات و دواجار لە ۱٥ی شوباتی ۱۹۹۹ و لەلایەن هێزی دەسەڵاتداری جیهانیەوە بەڕێزیان بەدەسگیرکراوی ڕادەستی تورکیا کرا و لە گرتووخانەی ئیمراڵی بەند کرا، ئەو کارەساتە نێونەتەوەییەش ۲۳ ساڵە بەردەوامە
ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، هەروەها هێزە دیموکراتی و ئازادیخوازەکان ئەو کارەساتە نێونەتەوەییەیان تا ئاستێکی زۆر بێئەنجام کردووە و پیلانی ئەوانیان پوچەڵ کردووە. لەو لایەنەشەوە پارادایمی هزری بەڕێز ئۆجالان بەناوی ( پارادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ژینگەپارێز و هاوسەنگی ڕەگەزی – لەسەر بنەمای ئازادی ژن) ڕۆڵی سەرەکی بینیوە. پاشان بونیادنان و دامەزراندنی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو بە بەڵگەیەکی گەواهیدەر بۆ ڕاستی و دروستی هزر و تێڕوانینی بەڕێز ئۆجالان و بەڵگەی “ئەفراندنی جیهانێکی تر” لەسەر بنگەی ژیانی هاوبەشی-دیموکراتی گەلان. لە هەمان کات تێکۆشان لەسەر هزر و ڕامانی بەڕێز ئۆجالان بەرامبەر بە داعش، بوو بە هۆی لەناوبردن و تێکشکاندنی ئەوان، هەروەها بوو بە هیوایەک بۆ ئازادی لای گەلانی جیهان. ئەو بیروڕامانەش بەتایبەتی، ئەمڕۆ بووە بە چاوگی سروش بۆ کەسایەتی و هێزە ئازادیخوازەکان کە تێدەکۆشن، بەتایبەتی لە تێکۆشانی ئازادیخوازی ژناندا
وەلێ لەگەڵ ئەو ڕاستیانەدا بەڕێز ئۆجالان هەتا ئێستا لە پلەی گۆشەگیری ڕەهای (F)، لە زیندانی ئیمراڵی بەندکراوە و بە نامرۆڤانەترین شێوە و بە قورسترین مەرجی زیندان ئەشکەنجە دەدرێ و لە گۆشەگیری ڕەهادا ژیان بەسەر دەبات. کاربەدەستانی تورکیا ناهێڵن تەنانەت پەیوەندی بە کەسوکار و پارێزەرەکانی خۆیەوە بکات. مافە بنچینەییەکانی ئەو لە بن پێ نراون، هەموو دەرووێکی پەیوەندی لەگەڵ ئەو گیراوە و لە بن ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونیدا بە توندترین شێواز گۆشەگیر کراوە. بێگومان دەوڵەتی تورکیا بە ئەرێکردنی دەسەڵاتداری جیهانی بەردەوامی بەو ئەشکەنجە و گۆشەگیریە بەردەوامە دەدات، کە بووە بە هۆی مەترسیەکی گەورە لەسەر تەندروستی و ئاسایشی گیانی بەڕێزیان
کاتێک مرۆڤ بەرهەمی پێکەوەژیانی گەلان لەسەر بناغەی ڕامانی بەڕێز ئۆجالان دەبینێت، دەگاتە ئەو باوەڕەی کە مەترسی لەسەر ژیان و ئاسایشی بەڕێزیان واتای هێرشێکی جیهانیە بەرامبەر هەموو هیوا و هەوڵدانێک بۆ پێکەوەژیانێکی دیموکراتی گەلان. هەربۆیە هەڵمەتی پاراستنی ئەو هیوایەش بریتە لە ڕەواندنەوەی مەترسی لەسەر تەندروستی و ئاسایشی بەڕێز ئۆجالان و ئازادکردنی لە گرتوخانە و گەیشتن بە ئازادای
ئێمە بەو ئامانجەی پێشتر و لە ساڵڕۆژی کارەسات و پیلانگێڕی ۹ی تشرینی یەکەم کەمپینی (ئازادی بۆ ئۆجالان) دەست پێدەکەین و داواکارین ئێوەش بۆ ئەو هەڵمەتە پشتیوانیمان لێبکەن و بە جۆشەوە هاوکار بن. بە باوەڕەوە لە پشتیوانی و هاوکاری ئێوە دەڕوانین و بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتخوازانەی ئێوەش سەرکەوتن دەخوازین
سەرکەوتن بۆ ئازادیخوازان
ڕێز و سڵاو بۆ ئێوە

بەروار
08.10.2021
کاتژمێری دەستپێکردن
20:00 هەولێر و ئامەد
19:00 ناوەندی ئەوروپا
www.meclisadijital.com
[email protected]
Twitter: @MeclisaDijital

تێبینی؛ (#) هاشتاگی گرێدراوی ئەو کەمپینە لە کاتوساتی دیاریکراودا لەو ماڵپەڕانەی سەرەوە بڵاو دەکرێنەوە

 

 

 

 

هاوبەشی :