ڕەوەندی كوردی لە شاری مانچستەر لە بەریتانیا پشتیوانی ئازادبوونی زیندانیانی بادینان دەكەن
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی ٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ ڕەوەندی كوردی لە شاری مانچستەر گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد بۆ پشتیوانی كردنی لە زیندانیانی بادینان و هەولێر كە دەسەڵاتی پارتی زیندانی كردوون تەنها لەبەر ئەوەی داوای ژیانێكی شایستەیان بۆ خەڵكی كوردستان .
ڕەوەندی كوردی بە ژمارەیەكی زۆر بەشداریان كرد بە جۆش و خرۆشەوە هاواریان دەكرد
( ئازادی ئازادی ) ، وتنەوەی چەند دروشمێكی ئازادیخوازانەیان بە دژی دەسەڵاتی گەندەڵی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی دەسەڵاتی ڕەشی پارتی.
بۆ پشتیوانی لەو ناڕەزایەتیە و بەرزكردنەوەی دەنگی ئازادی بۆ ئازادكردنی زیندانیانی ئازادیخوازی بادینان و هەولێر كۆمسێۆنی ڕێكخستنی لیدزی سەر بە كەجەدەكە بەشداری ئەو ناڕەزایەتیە بەرفروانەی ڕەوەندی كوردیان لە مانچستەر كرد.