تەڤگەری ژنانی ئێزیدی ڕایگەیاند پەدەكە بە هێزێكی گەورەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە شەنگال

466
0
هاوبەشی :

 

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی تەڤگەری ژنانی ئێزێدی ڕایگەیاند كە هێزە خیانەتكارەكەی پارتی هێزێكی زۆری كۆكردۆتەوە و دەیەوێت بكەوێت ناو شەنگالەوە، بۆیە تەواوی جڤاگی ئێزیدخان لەو هێزە هاتونوتە دەنگ بە تایبەتی تەڤگەری ژنان ڕێگریان لێكردون، بەڵام هێزە بەكرێگیراوەكەی پارتی دەیەوێت بەیانی زوو بچێت ناو شەنگالەوە.

بۆ ئەو ڕووبەڕووبونەوەیە خۆبەڕێوەبەری شەنگال خۆپاراستنی ڕەوا بە مافی ڕەوای خۆیان دەزانن و بڕیاریان داوە جارێكی تر نەیەڵن ئەو هێزەی كە لە ٣ ئابی ٢٠١٤ تەواوی كۆمەڵگای ئیزیدیان ڕادەستی چەتەكانی داعش كرد، بوونە هۆكاری كوشتنی هەزاران پیاو و ژن و منداڵی كۆمەڵگای ئێزیدخان ، بەدیل گرتنی هەزارانی تر و فرۆشتنی ژنان و منداڵی ئێزدیەكان، ئەمڕۆ هەرگیز ڕێ نادەن ئەو هێزە هەڵاتوە بگەڕێتەوە شەنگال .

پارتی چەند ڕۆژێكە بە بیانووی بانگەشەی هەڵبژاردن دەیەوێت بارەگای لقی ١٧ لە شەنگال دووبارە بكاتەوە، ئەو بارەگایەی كە لە فەرمانی ٧٤ دژی شەنگال خیانەتی لە كۆمەلگەی ئێزیدخان كردو هەڵات لە شەنگال و ئێزیدیەكانی ڕادەستی چەتەكانی داحش كرد، ئەو هێزە هەڵاتوە دووبارە دەیەوێت بارەگای لق ژە شەنگال بكاتەوە بۆ ئەشكەنجەدانی گەنجانی ئێزیدخان و توندوتیژی بەرامبەر بە ئێزیدیەكان

هاوبەشی :