دەستێوەردانمان لە سوریا و لیبیا لەسەر بنەمای هاوڕیەتی و برایەتیە، بەرگریش لە موسڵمانانی چین دەكەین
لە عەرەبیەوە كراوە بە كوردی ڵ(لە خەبەر٢٤ وەرگیراوە)
سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە وڵاتەكەی دەستێوەردانی سەربازی كردوە لە چەند وڵاتێكی ناوچەكە و بە تایبەتی سوریا و لیبیا، مەسەلەی برایەتی و دۆستایەتییە و بێجگە لە ئێمەش وڵاتانی تر هەن بە بیانوی شەڕی تیرۆر هاتونەتە چەند وڵاتێكی ناوچەكە كە ئەردۆگان مەبەستی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی و ئەمریكایە
ئەردۆغان لە کاتی کردنەوەی گشتی پێنجەمین یاسادانانی 27یەمین پەرلەمانی تورکیا وتی:”هەموومان بینیمان کە تا ئەو ڕادەیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێت وەڵامی قەیرانی سوریا بداتەوە، چ لە ڕووی دەستێوەردانێكی كردەیی، چ لە ڕووی هاوکاری مرۆیی یاخود چارەسەر و بەڕێوەبردنی پرسی ئاوەرەكانی سوریا
سەرۆکی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی گرنگی بە هاوڕێیەتی و برایەتی دەدات و بەهای هاوکاری و هاوئاهەنگی و هەنگاونان لەسەر ئەم بنەمایە دەناسێنێت و دەڵێت: ئێمە لەسە ئەم تێگەیشتنە جوڵەمان كرد لە هەموو شوێنێکەوە لە سوریاوە بەرەو لیبیا و لە باڵکانەوە بۆ قەفقاس و لە سۆمالەوە بۆ ئەفغانستان.
وتیشی:”ئەم پێوانە دوفاقیە كە ڕوویدا سەبارەت بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سوریا، هیچ کام لەو کەسانەی بە بیانووی داعش هێرشیان کردە سەر هەرێمەکە لە دژی ئەو ڕێکخراوە تیرئرستیانە شەڕیان نەكرد، تەنها تورکیا ڕووبەڕووی ئەو ڕێکخراوە تاریکەپەرستانە بووەتەوە لەسەر زەوی”
ئەردۆغان وتیشی:”بەڵام هەندێک بەردەوامن لە پشتگیریکردنی رێکخراوە تیرئرستیەكان یان ڕژێمی سوریا کە بە بیانووی داعش لەگەڵ گەلەکەیدا ناکۆکی هەیە و دەزانین هەموو کەس لەژێر پۆشینی شەڕی تیرۆر کارنامەی خۆی لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکات
وتیشی:”بۆیە تورکیا ئەرکی خۆیەتی و لەسەر حەقە بەرامبەر بەو کەسانە بوەستێت کە ڕێگە بە سەدان هەزار کەس دەدەن بمرن و ملیۆنەها کەس ماڵ و حاڵ و نیشتیمانی خۆیان بەجێ بهێڵن بۆ نەهامەتی و چارە ڕەشی”
ئەردۆغان وتیشی:”لە کاتیك كە بەرگری دەكەین لە مافی تاتارەکانی قڕم لەسەر بنەمای یەکێتی خاکی ئۆکرانیایە، تورکیا بەردەوام هەوڵ ئەدات لە کارکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تورکەکانی ئویغور لە ئاستێكی بەرفراواندا سوود لە مافەكانی مرۆڤ وەربگرن لە ناو یەكێتی خاکی چیندا”
وتیشی:”تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیڕی كردنی ستەملێکراوان و چەوساوەکانی جیهان لە فەلەستین و ئۆرشەلیمەوە تا کشمیر، لە موسڵمانانی رۆهینگیا تا ئەو کەسانەی کە بە هەژاری و نائارامی لە ئەفریقا دەناڵێنن”
وتیشی:”ئەستەمە بتوانرئت هەژماری ئەو چەندین هەزار کەس لە کاتی (گەشتی هیوادا) لە ئاوی دەریای ناوەڕاستدا كە گیانیان لە دەست داوە، ئەوەشی وت: دەیان هەزار منداڵی ئاوارەی ونبوو لە ئەوروپا چارەنوسیان نادیارە”
ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد:”هیچ دەستپێشخەری و چارەسەری وڤهەوڵدانێك لەم بوارەدا نییە، جگە لە پەرلەمانتارانی تورکیا، بەڵام دەبوو ئەو پرسانە بە تەنیا بەس بوایە بۆ بەرزكردنەوەی دەنگی ئەو كۆمەڵگانەی كە ویژدان و ڕەوشت و رێزگرتن لە خەڵکی تێدایە و لێپرسینەوەیان لە بەرپرسەكانیان بكردایە.
لە كۆتایدا وتی:” برسێتی لە ئەفریقا کێشەیەکی هاوبەشە بۆ هەموو مرۆڤایەتی نەک تەنها ئەو کەسانەی لەوێ دەژین” و وتیشی: بە تێپەڕبوونی کات هەموو کەس دەزانێت کە ئەو نەهامەتیانەی لە لایەن ئەو شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکانەوە لە ناوچە دوورەکانی جیهان ڕوودەدەن، لەڕاستیدا مەتسیەكە كە هەڕەشە لە هەموا دەكات