وڵامە لاستیکیە دیپلۆماسیەکەی ئەمەریکا بۆ نێوگیری (راسپاردراوی) مەلا مستەفا بارزانی. بەڵگە٣٠٧
وەڕگێڕ:-دلێر ئاكرەیی
یاداشتی سکرتیری بەرێوەبەر بە وەکالەت لە وەزارەتی دەرەوە( مێککەسن) بۆ یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی ( بەندی).
واشنتۆن، ٦ی مانگی ئاب، ١٩٦٣
بابەت: نامەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ سەرۆک کەنەدی
**ئێرگرامی باڵوێزخانەی تاران ژمارە #٦٧ رێکەوتی ٣٠ی تەمووزی ١٩٦٣ کۆپیەکی نامەیەکی تێدا بوو کە ئاراستەی سەرۆک کراوە لەلایەن مەلا مستەفا بارزانیەوە ، سەرکردەی هێزە شەڕکەرە کوردەکان، داخواز لە سەرۆک دەکات کە پاڵپشتی لە ئۆتۆنومی کوردان بکات لە چوارچێوەی ئیراقدا. هەروەها کۆپیەکانی هەمان نامەش بۆ کۆشکی سپی نێردراون.
بە بۆچوونی ئێمە، وەڵامێکی سەرۆکایەتی بۆ بارزانی دەشێ زیان بە پەیوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراقدا بگەیەنێت. بۆیە پێشنیار دەکەین کە کۆنسوڵەکەمان لە تەبرێز بە شێوەی زارەکی وڵامی راسپێردراوی (نێوەندگیری) بارزانی بە پێی رێنمایی هێڵە ستاندارەکانمان بداتەوە لە گەڵ رێز بۆ کوردە ئیراقیەکان، واتە کە ئەمریکا هاوسۆزە لەگەڵ ئاواتە ڕەواییەکانی کورد لەچوارچێوەی سەرەوەری دەوڵەتی ئیراقدا، بەڵام هاوسۆزییەکەمان موڵەتی ئەوەمان پێنادات کە دەست لە پەیوەندی گەرمی هەنوکەی دۆستانە لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و ئیرقدا وەر بدرێت.
ئێمە پێشنیاز دەکەین کە هەنگاوێک وێداتر بڕۆین لەوەی باڵویۆزەکەمان لە تاران پێشنیاری کردووە، بەوەی کە دەبێ پرسیار لە کۆنسوڵی دەوڵەتەکەمان بکرێت کە ئایا نامەکەی بارزانی نێردراوە وپەیامەکەشی بۆ وەزارەتی دەرەوە رەوانە کراوە. بەمەش وا نیشان دەدرێت کە کۆنسولەکە وەکو ئەوەی لە سەرەوە روونکراوەتەوە، لە جیاتی حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکان وڵام دەداتەوە.
پێمان وایە ئەگەر پرسیار لە کۆنسوڵەکەمان بکرێت کە ئایا نامەکە نێردراوە، وەڵامدانەوەیەکی ئەرێنی زیان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق ناگەیەنێت. هاوکات وەڵامێكی لەم جۆرە ، ئەگەرچی تەنیا بە شێوەیەکی هێمایی(ڕەمزی)ش بێت، دەری دەخات کە ویلایەتە یەکگرتووەکان گرنگی و بایەخ بە کوردەکان دەدات.
پێشنیار دەکەین کە بروسکە هاوپێچەکە رەوانەی تاران بکرێت، ئەگەر کۆشکی سپی پەسەند بکات.
**ئێرگرام: زاراوەکی دیپلۆماسی ئەمەریکیە بۆ نامەیەکی نێردراو بە رێگای جەنتای دیپلۆماسیەوە لە بری ناردنی بە بروسکە.
وەرگێڕ: دلێر ئاکرەیی
سەرچاوە:
https://history.state.gov/historicaldocuments/frus1961-63v18/d307