هێزە عێراقیەكان چەند چەتەیەكی داعشیان لە پارێزگای كەركوك گەمارۆداوە

369
0
هاوبەشی :

.

سەرچاوەیەكی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، هێزەكانی ئاسایشی عێراق ژمارەیەك “چەتەی داعشیان” لە شاری کەرکوك گەمارۆداوە، کە دوای ئەوەی دڵنیابونەوە لەوەی ئەو چەتانە بەهۆی تەقەی قەناسەوە پۆلیسێکیان لە پارێزگای كەركوك بریندار كردوە

سەرچاوەکە بەپێی هەواڵی سۆمەریەنیوز، وتیشی:”هێزەکانی ئاسایش ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکوك ژمارەیەک چەتەی داعشیان گەمارۆ داوە”

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشكرا كرد:”لە ڕووداوێکی تردا پۆلیسێک لە شاری ڕیاز بە قەناس تەقەی لێکرا”

ئەو سەرچاوەیە ووتی، هێزە عێراقییەکان لە چەند ناوچەیەکی عێراق ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژی چەتەکانی داعش ئەنجام دەدەن بۆ ڕێگری كردن لە چەتەكانی داعش لەوەی کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن

هاوبەشی :