ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بۆ پشتگیریی کردنی زیندانیانی بادینان نامەی بۆ چەند ڕێکخراوێك نارد KHRO
لە فەیسبوكی كرمانج گوندی و نیاز حامیدەوە وەرگیراوە
ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ KHRO، ئەو نامەی خوارەوەی بە ئینگلیزیی بۆ پشتگیریی کردنی زیندانیانی بادینان بۆ ئەو ڕێکخراوانەی خوارێ نارد: ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ KHRO، ئەو نامەی خوارەوەی بە ئینگلیزیی بۆ پشتگیریی کردنی زیندانیانی بادینان بۆ ئەو ڕێکخراوانەی خوارێ نارد
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، چاودێری مافەکانی مرۆڤی جیهان، کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەکانی ئێکگرتیی، و تەواوی ڕێکخراوەکانی یەکێتی ئۆڕوپایێ سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ.
دەقی نامەكە بە كوردی
٢٠ سێپتێمەبری ٢٠٢١
ڕێزدار: …
دۆخـی ژوڕنـالـیـسـتـانـی زیـنـدانـی کـراو لـە خـراپ بـەرەو دۆخـێـکـی خـراپـتـر
لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتیکی کوردستان (پدك) هی بنەماڵەی بارزانی، شەش ژوڕنالیستیان و چالاکانی لە ناوچەکانی دهۆکێ، بە تاوانی “مەترسیی بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی” دەستگیر و زیندانی کرد.
لە فێبریوەری ٢٠٢١، دادگەی تاوانەکان لە هەولێر کە لەلایەن بنەماڵەی بارزانیی کۆنترۆڵ کراوە، شەش زیندانییەکەی بۆ شەش ساڵ، بەبێ هەبوونی بچووکترین بەڵگەی قانوونیی، مەحکووم کرد. لەو کاتەی دەستگیر کراون، ژوڕنالیستەکان ئەشکەنجە دراون و لەژێر هەڕەشەی “تەجاوز کردن بە ژنەکانیان” ناچار کراون کە واژۆی ئەو دانپێنانە بکەن کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پدك کە مەسروور بارزانیی، کوڕی گەورەی مەسعوود بارزانیی سەرۆکی پدك، سەرپەرستی دەکا.
بە گوێرەی هەواڵەکانی ئەم دواییانە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو، ئەو زیندانیانە مانیان لە خواردن گرتوە، دۆخی تەندرووستیان خراپتر بوە و ژیانیان کەوتوونەتە مەترسیی و پێویستایین بە چارەی پزیشکیی خێرا هەیە. لە تەنیشت ئەو ژوڕنالیستانە، هێزەکانی پدك ٨٢ چالاکی سیڤیلیان لە زیندان لە هەولێر، بەبێ ڕەچاو کردنی بنەماگەو پرۆسێسی دادگەیی و هەبوونی بەڵگە، زیندانی کردوە.
لەبەر ئەو هۆکارانە، ئێمە داوای سەرنجی خێراتان لێ دەکەین کە گوشار بخەنە سەر بنەماڵەی بارزانیی بۆ ئازاد کردنی ئەو زیندانیانەی بێگوناه، بە تایبەتیی کە دەسەڵاتی بارزانیی، هیچ بەڵگەیێکی قانوونیی نەخستۆتە بەرچاو کە نیشان بدەن ئەو زیندانیانە هیچ تاوانێکیان لە دژی حوکمی بنەماڵە یان هیچ کارێکی ناقانوونیان لە دژی ئاسایشی خەڵك لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێ.
ڕێزمەندانە،
کرمانج گوندی
نیاز حامید
هاوسەرۆک
ئەمەش دەقی نامەکەیە بە زمانی ئینگلیزی:
September 20, 2021
Dear Sir or Madam:
Health Conditions of the Imprisoned Journalist have gone from Bad to Worse
In October 2020, the Barzani’s Kurdistan Democratic Party’s (KDP) security forces arrested and imprisoned six journalists and activists in the Duhok area and charged them with “Threats to national security.”
In February 2021, the Criminal Court in Hawler (Erbil) which is controlled by the Barzani family, sentenced the men for six years without a shred of substantiated evidence. Since their imprisonment, the journalists have been tortured and under the threat of “Raping their wives,” they were forced to sign the confession statements prepared by the KDP security forces headed by Masrour Barzani, the elder son of Masoud Barzani, head of the KDP.
About two weeks ago, these men went on hunger strike and according to the recent account, their health conditions have deteriorated and their lives are in danger and need immediate medical attention. In addition to these journalists, the KDP forces have held 82 civil activists in prison in Hawler without a proper trial.
Therefore, we call on you for your immediate actions to pressure the Barzani family to release these innocent people, particularly, since the Barzani authority has not provided any substantiated evidence that these people have committed any crime against their rule or if they have committed any unlawful act that would jeopardize the security of the people in the Kurdistan Regional Government.
Respectfully,
Niyaz H. Braim Kirmanj Gundi
Co-President
KHRO-Kurdistan Human Rights Observer
Tel: +1 000 000 0000