ناڕەزایەتی و گردبوونەوەی لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێم و بریندار بوونی عەمیدێكی پۆلیس و چەند پۆلیسێك

445
0
هاوبەشی :

 

بە هۆی ئەو نادادپەروەری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی هەرێمدا هەیە، خەڵكی كوردستان بەردەوام ناڕەزایەتی و گردبونەوەی بە شێوازی جیاواز لە سەرتاسەری هەرێم بەڕێوە دەبات، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە چەند شوێنێكی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتی لە بەرامبەر شێوازی سیستەمی بەڕێوەبردنی هەرێم بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی دەست دەرچە میدیاكان كەوتوە

كۆیە

بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە بەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی گەڕەکی كێلەخوار-ی شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێرگردبوونەوەیەکیان لەسەر ڕێگەی گوندەکەیان ئەنجامدا و ڕێگەکەیان داخست. داواكاری خەڵكەكە تەنها ئەوە بووە ڕێگەی ڕێگەی گەڕەکەکەیان بۆ قیرتاو بکرێت، وەك خۆیان دەڵێن. دەساڵە بڕیاری بۆندەرچوە و دەسەڵاتداران جێبەجێی ناكەن

سلێمانی

ئەمڕۆ مامۆستایانی زانكۆی شاری سلێمانی گردبونەوەیەكیان بەڕێوەبرد بۆ ئەو مەبەستە بەرێپێوانێك بەرەو نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  بەڕێكەوتن و نارەزایەتییەکانیان گەیاندە نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم.

لە لایەكی ترەو دوێنێ شەو كرژی كەوتە نێوان پۆلیسی دارستانی سلێمانی و خەڵكی گوندی تووە سپی بە هۆكاری ئەوەی لەو گوندەدا زیادەڕۆیی كراوە مەفرەزەیەكی پۆلیس چوو بووە ئەو گوندە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەو خەڵكانەی خانوویان بە زیادەڕۆیی دروست كردوە و مەفرەزەکانی پۆلیس ڕوویدا لە ئەنجامدا هێرش كرایە سەر مەفرەزەكەی پۆلیس،  عەمید ئاری بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و شەش كارمەند بریندار بوون.

شارەزوور

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دانیشتوانی چەند گوندێكی شارەزوور بەهۆی خراپی کەرتی خزمەتگوزاری بەتایبەت پرۆژەكانی ڕێگاوبان گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

 

دهۆك

بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی شارەکە گردبونەوە و داوای وەرگرتنی موچەكانیان دەكەن.

 

هاوبەشی :