ئەردۆگان لە بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاساوی هەبوونی سەربازی خۆی لە سوریا دەدات و بەهۆی کوردەوە هێرش دەکاتە سەر ئەمەریکا و ڕۆژئاوا

509
0
هاوبەشی :

رەجیب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، کە بوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە خاکی سوریا، ڕێگری لە کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەژادی کردووە و هەروەها ڕێگری كردوە لە ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی سوری لە ئیدلبب،  كوردی سوریاشی بە “تیرۆریست” تۆمەتبار کرد، پشتیوانی كردن و یارمەتیدانی كوردانی سوریا لە لایەن واشنتۆن و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ئیدانە کرد

ئەردۆگان ئەم قسانەی شەوی سێشەممە لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە تاکە دەوڵەتی  هاوپەیمانی ناتۆیە کە شەڕی داعش دەکات

ئەردۆگان، وتیشی:”ئەو درامایە مرۆییەی کە بووەتە هۆكاری كوشتنی سەدان هەزار کەس و ملیۆنەها کەسی ئاوارە کردووە لە پێش چاوی هەموو جیهان لە سوریا دەیەمین ساڵی خۆی تێپەڕاند، لەکاتێکدا وڵاتەکەمان دەرگای ئاوەڵە كردوە و جێگەو شوێنی بۆ نزیکەی 4 ملیۆن سوریی دابین كردوە و لە سەر زەویش شەڕی چەندین ڕێكخراوی تیرۆریست دەكەین كە ناوچەكەیان نقوم كردوە لە خوێن و فرمێسك

وأضاف أردوغان في ادعاءاته، “حتى الآن ، أعدنا طواعية 462 ألف سوري إلى المناطق التي وفرناها لهم نتيجة جهودنا على حساب الاستشهاد، وبالمثل بفضل تواجدنا في إدلب، أنقذنا أرواح ملايين الأشخاص ومنعنا نزوحهم”.
 
وأردف بالقول: “لا يمكن للمجتمع الدولي السماح للأزمة السورية بالاستمرار لمدة 10 سنوات أخرى، لابد من إبداء إرادة أقوى لإيجاد حل سياسي للمشكلة على أساس قرار مجلس الأمن الدولي رقم 2254 بما يلبي تطلعات الشعب السوري، ونرحب بتمديد آلية الأمم المتحدة الإنسانية لمدة 12 شهرًا “.

ناوبراو، لە قسەكانی بەردەوام بوو، ووتی :”ئێمە تاکە هاوپەیمانێکی ناتۆین کە شان بە شان لە گەڵیان دژی داعش شەڕمان کرد و شکستمان پێ هێنان، بە ئامادەبوونی ئێمە لەسەر زەوی، ڕێگریمان لە کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی درێژکراوەی پەکەکە لە سوریا کرد كە مەبەستی ئەردۆگان لە درێژكراوەینپەكەكە هێزەكانی سوریای دیموكراتیە

ئەردۆگان لە بەردەوامی بانگەشەکانیدا وتی:”تا ئێستا بە 462 هەزار هاوڵاتی سوریمان لە سەرخواتی خۆیان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە بۆمان دابین كردون ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەکانمان لەسەر حسابی شەهیدبوون دابینمان کردوون، بە هەمان شێوەش بە بەهۆكاری باشی بوونی ئێمە لە ئیدلب گیانی ملیۆنان هاوڵاتیمان ڕزگار كردوە و ڕێگریمان كردوە لە ئاوارەبوونیان

هەروەها، وتی:”کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێت ڕێگا بدات قەیرانی سوریا بۆ ماوەی 10 ساڵی تر بەردەوام بێت، دەبێت ئیرادەیەکی بەهێزتر نیشان بدەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەکە لەسەر بنەمای بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمەش بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی سوریا،  لە هەمان كاتدا ئێمە پێشوازی لە درێژکردنەوەی میکانیزمی مرۆیی UN بۆ ماوەی 12 مانگ دەکەین”.

ئەردۆگان هێرشی کردە سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانییان لە هێزەكانی سوریا دیموكراتی و کوردانی سوریا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی “جیاکاریی نێوان ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا قبوڵ ناکات’’

ئەردۆگان لە ڕووبەڕووبونەوەیەكی ئاشكرادا بۆ ویستی نێودەوڵەتی، جەختی لە بەردەوامیی بوونی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کردەوە لە سەر خاکی سوریا و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زیاتر، بە بیانووی یەكێتی خاکی سوریا و زامنکردنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا، ئەردۆگان قسەكانی بەوە كۆتایی هێنا، وتی:” ئێمە وەک وڵاتێک لە قەیرانی سوریادا کەرامەتی مرۆڤیمان ڕزگارکردووە، ئێمە نە ڕێگەو شوێنێك و نە خۆڕاگریمان هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی شەپۆلە نوێیەکانی کۆچ و کۆچبەران ، کاتی ئەوە هاتووە:” کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر بنەمای هاوبەشیکردن و بەرپرسیارێتییەکی دادپەروەرانە ڕۆڵی خۆیان بگێرن و ئێستا پێویستە هەڵوێستێكی كۆنكرێتی وەربگیرێت لە دژی ئەو کەسانەی کە پەیمان نامەی جنێڤی 1951 و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان پشت گوێ ئەخەن

هاوبەشی :