٢٥ی ئەم مانگە مووچە دابەش دەكرێت و مەرجی لێبڕینی مووچە ئاشكرا كرا
هەواڵەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین بەپێی ڕاگەیاندراوی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم لە ٢٥ ئەم مانگە (مانگی ئەیلول) دەست بە دابەش كردنەوەی مووچە بەسەر مووچەخۆرەكانی وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.
وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی ٢١ ئەیلولی ٢٠٢١ (جوتیار عادل) مەرجی لێبڕینی مووچەی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند ” هەتا ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بەردەوام بێت، مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکەین”. دووبارە ئەوەی پشت ڕاست كردەوە كە ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بەڕێز جوتیار ئەمڕۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیانكاران ووتی ’’هەوڵدانی حكومەت ئەوەیە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت بە بێ لێبڕینەوە .