انتخابات محلية في العراق
لە فیلمێكی دۆکیومێنتاریدا کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس و فیلمسازی دۆکیۆمێنتاری تورک (جونیل کانتاک) ئامادەکراوە، کەمال کیلیجدار ئۆغلو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (CHP) هەڵسەنگاندنەکانی لەسەر پرسی کورد لە تورکیا و هەدەپە ئەنجامدا و لە میانەی فیلمە دۆکیومێنتاریەكەدا، کیلیگدارۆغلودا وتی: کێشەی کورد لە تورکیا كە هەیە دامەزراوەی سیاسی ماوەی 35-40 ساڵ بێكاریگەر و سەرنەكەوتوو كردوە، ئێمە پێویستیمان بە دەزگایەكی یاسایی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، دەتوانین هەدەپە بە ئۆرگانێکی شەرعی بزانین، هەدەپە پشتیوانی خەڵکی بەدەست هێناوە، نوێنەرەکانی هاتوونە پەرلەمان و ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بۆیە ئەگەر ئەو کێشەیە لە ڕێگەی ئۆرگانێکی شەرعییەوە چارەسەر بکرێت کە بوونی هەیە و ئەوەش هەدەپەیە، ئەوە بیر و بۆچوونی منە لە ڕابردوو و ئێستاشدا،
کەمال کلیجدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی كۆماری(CHP) ڕایگەیاند، کە دەتوانن کێشەی کورد لە تورکیا لەگەڵ هەدەپە چارەسەر بکەن
لە وەڵامی کلیجیدار ئۆغلو)دا، (سیزای تیمیلی)، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تویتەر نوسیویەتی:
تاکە ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەدەپە نییە، بەڵکو ئەو كاراكتەرە سەرەکییە خولقێنەرەیە کە ئەمڕۆ سیاسەتی دیموکراتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دروست دەکات و ئاسانکاری دەکات بۆ هەدەپەیە، بەڵام ئەوەی هەرگیز نابێت لەبیر بکرێت ئەوەیە کە ناونیشانی سەرەکی و بابەتی چارەسەری دیموکراتی بۆ پرسی کورد لە زیندانی ئیمراڵییە ئەویش (ڕێبەر ئۆجالان)ە.