ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی بە بەفەرمی ڕادەگەیەنێت، لەبەرامبەر پیلانەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە نیگەرانە لە پلانەکانی فراوانکردنی تورکیا لە کاتێکدا کە هێزەكانی سوریا دیموكراتی ناوچەی تەل تەمریان داخست بە مەبەستی چاککردنەوە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆمباران کرا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ شەڕی داعش پشتڕاست کردەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە هێزەكانی سوریا دیموكراتی وەک هاوپەیمانێكی سەربازی بەتوانا و پابەندی ئەمریکا دەمێنێتەوە، ئەو هێزە دەیان هێرشی کردە سەر مۆڵگە تیرۆریستییەکانی داعش و گرتن و کوشتنی چەند ئەندامێکی ئەو گروپە لەوانە میرەكانی پێشووی دارایی و تەندروستی، توانیان چەندین تۆڕی قاچاخ هەڵوەشێننەوە و ئاشکرا بکەن
وەزارەتی دەرەوە ڕوونی کردەوە کە ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوویدا ناكرێت لە سوریا ڕووبدات