فڕۆكە جەنگیەكانی تورك ٢ كۆڵبەریان كوشت لە نێوان سنوری باكور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان
ستیرك تیڤی لە هەواڵێكی بەپەلەدا ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گرۆپێك لە كۆڵبەران، لەسەر سنووری ئورمیە، دوو كۆڵبەر گیانیان لەدەستدا و دوانی تر بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندنەكەی ستێرك تیڤی هاتووە كە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان كردۆتە سەر گوندى کوڕانى ناوچەی سۆماى برادۆست لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە هاوسنوورە لەگەڵ شارى وانى باکوورى کوردستان، لەو گوندە گروپێك كۆڵبەری لێبووە و فڕۆكەكان بۆردومانی كردون و ٢ كۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و ٢ كۆڵبەری تریش بریندار بوون ،دواتر ٨ كۆلبەری تر دەستگیر كران.