بانگەوازی كۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی (پژاك) لە بەریتانیا بۆ وڵاتپارێزان و خەمخۆرانی ئازادی

473
0
هاوبەشی :

كۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە بەریتانیا هەڵدەسێت بە بەڕێوەبردنی گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەردەم كونسوڵخانەی ئێران لە لەندەن بۆ شەرمەزار كردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانی داگیركەر و بۆردمان و ھێرشی ھێزە سەربازیەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان
وەک ڕێکخستنەکانی پژاک لە بریتانیا ، داوا لە گەلی وڵاتپارێز ، ڕێکخراو و حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و خەمخۆرانی ئازدی و مرۆڤایەتی دەکەین بە بێ جیاوازی بەمەبستی ھەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر بۆردمان و ھێرشی سەربازی ھێزەکانی ڕژیمی كۆماری ئیسڵامی داگیركەر بۆ سەر باشووری کوردستان بە بیانویی بوونی حزبە نەیارەکانی لەو بەشە

ڕۆژ : دوشەممە : ٢٠ – ٩- ٢٠٢

كاتژمێر: ١٣ بۆ ١٥
ناونیشان : لەندەن بەرامبەر كونسوڵخانەی کۆماری سێدارەی ئیسڵامی ئێران 

Address:London , prince’s Gate SW7 1PT

Time: 13 to 15
:

هاوبەشی :