کوردانی بەریتانیا لە لەندەن سەرۆکی هەرێمیان شەرمەزار کرد

543
0
هاوبەشی :

 

ئەمرۆ هەینی ڕێکەوتی ١٧ ئەیلول لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕەوەندی كوردی هەستان بە بەڕێوەبردنی گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لەبەردەم ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ شەرمەزار كردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)كە بە گەشتێك هاتۆتە بەریتانیا بۆ كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا.

خۆپیشاندەران لە لەندەن و شارەكانی دەوروبەرەوە هاتبون لە كاتژمێر ٨ بەیانیەوە ئەو خەڵكە توڕەیە لەبەردەم ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە (داونین ستریت) لە ناوەڕاستی لەندەن خۆیان ئامادە كرد بوو بۆ شەرمەزار كردنی نێچیرڤان، لەگەڵ گەیشتنی سەرۆكی هەرێم خەڵكە ناڕازیەكە دەستیان كرد بە هوتاف كێشان دژی نێچیرڤان و هاواریان ئەكرد تیرۆریست بارزانی، ڕۆژنامە كوژ بارزانی، خاك فرۆش بارزانی و دیكتاتۆر بارزانی ئەمانە و چەند هوتافێكی تر و هێرش کردن بۆ بەردەم کاروانی ئوتمبیلەکانی سەرۆکی هەرێم لە هەمان کاتدا شەرمەزار کردنی ئەو کوردە بەرژەوەندیخوازانەی هاتبوون بۆ پێشوازی لە نێچیر شەرمەزار و سووک و ڕسوا کران.

هەروەها خۆپیشاندەران دەوڵەتی بەریتانیا شەرمەزار كرد بۆ پێشوازی كردنی سەرۆكی هەرێم كە لە ژێر سایەی ئەو سەرۆكەدا خەڵكی كوردستان ژیانێكی سەخت دەگوزەرێن و كە تەواوی دەسەڵاتەكەی گەندەڵكار و تاڵانچیە، خەڵكانی ئازادیخواز خزێنراونەتە زیندانەوە و ڕۆژنامەنوسان تیرۆر دەكرێن و زیاتر لە ٣٠ ساڵ خەلکی کوردستان دەچەوسێنرێنەوە و گەنجان لەبەر نەبوونی کار و ئازادی پۆل پۆل ولات بەجێدەهێڵن و لەدەریادا لەڕێگەی هاتنیان بۆ هەندەران دەخنکێن

 

هاوبەشی :