کادرێکی چل ساڵەی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کرا
سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە گەرەکی چوارچرای شاری سلێمانی بەرپرسی کۆمیتەی شەھیدانی پەکەکە بە گولە تیرۆر کرا.
یاسین بولوت کە کوردێکی باکوری کوردستانە و ناسراوە بە شوکری سەرحەد ماوەی چل ساڵە لە ریزەکانی پەکەکەدا درێژەی بە خەبات و تێکۆشان دابوو ماوەی چەندین سالیش بوو بەرپرسی کۆمیتەی شەھدانی پەکەکە بوو،سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە گەرەکی چوارچرای سلێمانیدا تیرۆر دەکرێت و لە ئێستادا تەرمەکەی لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی سلێمانیە.