پەکەکە ڕاگەیاندنێکی بۆ شەهیدکردنی هەڤاڵ شوکری سەرحەد لە سلێمانی ڕاگەیاند

367
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە ڕایگەیاندراوێکی دەربارەی شەهید کردنی هەڤاڵ (یاسین بوڵوت) ناسراو بە “شوکری سەرحەد”، لە بەردەم ماڵەکەیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە شێوەیەکی ناجوامێرانە زۆر هۆڤانە شەهیدکرا، ئێمە بانگەوازیی بۆ خاوەنداریکردن لە یاسین بوڵوت دەکەین.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە لەژێر ناوی “ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە بۆ ڕای گشتی” لەسەر تیرۆرکردنی شەهید شوکری سەرحەد، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

“ڕێکخستنی کۆنترای دەوڵەتی فاشیستی تورک (میت) و کۆنتراکانی نۆکەری سەربە میت، ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکووری کوردستان و هەڤاڵانمان، هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکری سەرحەد) بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شاری سلێمانی، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا، هاوڕێمان یاسین بولوت بەیانی ئەمڕۆ ماڵەکەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە، لەم کاتەدا کۆنترایەکی تورک لە پشتەوە لێی نزیک بوویەوە، تەقەی لێکرد و شەهید بوو، ئەم کردەوە دڕندانەیە نەک هەر هێرشکردنە بۆسەر ئێمە، هێرشکردنە بۆسەر هەموو خەڵکی باشوور و سەقامگیریی سلێمانی”.

‘پلانی بۆداڕێژرابوو’

ڕۆژێک بەر لە ئەم کردەوە دڕندانەیە، هەمان هێز لە شوێنی کارەکەی هێرشیان کردە سەر نیشتمانپەروەری کورد فەرهاد بارش قۆندو کە پەنابەرێکی سیاسی باکوورە، ئەم دوو ڕووداوە بەدوای یەک نیشانی دەدات کە ئەردۆغانی فاشیست و میتی تورک بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستیان بە زنجیرەیەک کوشتار و کۆمەڵکوژی سیاسی کردووە، میتی تورک زۆر بە ئاسانی و ئازادانە تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات، بۆیە پێش هەموو شتێک پێویستە حکومەتی باشوور و بەرپرسانی هەرێمی سلێمانی دەستبەجێ ڕاگەیەنراوی بەپەلە بڵاوبکەنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی گەلەکەمانە لە سلێمانی، دژی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم شارەیە، ئەگەر دەوڵەتی تورکی فاشیست بتوانێت لە هەر پارچەیەکی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، ئەوە پێویستە ئێمەی کورد هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت و دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرینە بەر، ئەگەر هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو کردەوانە نەبێت، ئەوا بکوژەکان دەستبەجێ دەستگیر ناکرێن و تەشهیر نابن و بکوژەکان لەوەوە هێزی زیاتر وەردەگرن.

بانگەوازیی بۆ خەڵک و حزبەکان

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین کە ٤٠ ساڵە بۆ گەلی کورد خەبات دەکات و وڵامی دوژمن دەدەینەوە، هەڤاڵمان کە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدایە، ساڵانێکە بە ڕۆح و گیان کاری بۆ تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان کردووە و بەو جۆرە بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە کاری کردووە، هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکری سەرحەد) کە تەمەنیشی هەبوو و لەگەڵ ئەوەی کە نەخۆش بوو، ڕەنجێکی گەورەی داوە، بەم دواییانە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە چووەتە سلێمانی و لەوێ دەیویست چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک، کە فەرمانی کوشتنی هەموو کوردێکی داوە، لە ناوەڕاستی شەقامدا هێرش دەکاتە سەری و شەهیدی دەکات، دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە هەڤاڵ یاسین بوڵوت بکات کە شایەنی تێکۆشانەکەی بێت، پێش هەموو شتێک گەلی نیشتمانپەروەری ئێمە لە باشوور، داوا لە هەموو حزب و هاوڵاتیان دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و خاوەنداری لە شەهید یاسین بولوت بکەن و هەڵوێستیان هەبێت، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی دەست ئەم کردەوەیە لەبیر ناکەین و خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین.

هاوبەشی :