ڤاكسینی كۆرۆنا: بەڵگە هەیە کە کاریگەری ڤاکسینەکان بە بەهێزی دەمێنێتەوە

500
0
هاوبەشی :

لە بی بی سی عەرەبیەوە كراوە بە كوردی

ئەو زانایەی کە پەرەیدا بە ڤاکسینی ئەسترازینکای، وتی: ڤاکسینەکان بەردەوامن لە دابینکردنی پلەیەکی بەهێزی پاراستن دوای ماوەی ساڵێ دوای ئەوەی چەندین کەس دوو جار ڤاکسینەکەیان وەرگرت

لێژنەی ئامۆژگاری و ڕێنوێنی ڤاکسین لە بەریتانیا بڕیار دەدات کە ئایا لە پایزدا ڤاكسینی سێیەمی پاڵپشت پێویستە یان نا؟

پڕۆفیسۆر سارا گیلبێرت بە بی بی سیی وت:” بڕیاری پێدانی ڤاكسینی سێهەم بە ملیۆنان کەس کێشەیەکی ئاڵۆزە”

داوای کرد کە ڤاکسینی زیاتر مۆڵەتیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی پێداویستیەکان دابین و زۆر بکەن

لیژنەی هاوبەشی كوتان و بەرگری ڕایگەیاندبوو کە پێویستە ڤاكسینی سێهەم بدرێت بەو كەسانەی كە سیستەمی بەرگریان زۆر لاوازە، ئەو كەسانەش ژمارەیان دەگاتە نیو ملێۆن كەس، بەڵام تائێستا پشت ڕاست نەكراوەتەوە لەوەی كە ڤاكسینی سێهەم ، بدرێت بەو كەسانەی كە پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی كاریگەری ڤاكسینەكە بۆ ماوەیەكی زۆرتر درێژ بكرێتەوە بۆ ژمارەیەكی زیاتر لە خەڵك،بە تایبەتی ئەوانەی كە ڤاكسینی ئەنفلۆزا ساڵانە وەردەگرن..

هەواڵەكان واڕادەگەیەنن كە ڕۆژی هەینی ٣٧٦٢٢ كەیسی تووش بوون هەبووە بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە بەریتانیا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ١٤٧ كەس بەو ڤایرۆسە مردوە لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا

پڕۆفیسۆر گیلبێرت کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ەوە دەستی كرد بەئامادەكردن و بە کار لەسەر ڤاکسینی كۆڕۆنا، لەو كاتەی کە تازە ڤایرۆسەکە لە چین دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، وتی هیچ نیشانەیەك نییە بۆ لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش بە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە ئەمەش لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی بەردەوام بۆ ڤاکسینە بەدەست هاتووە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ەوە.

لە هەمان كاتدا دەركەوت بۆمان لە تاقیکردنەوەکانماندا لەسەر ئەو خۆبەخشانەی کە زیاتر لە ساڵێک پێش ئێستا ڤاکسینەکەیان وەرگرت،  دەرکەوت کە هێشتا خاوەنی بەرگریەكی بەهێزن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

وە درێژەی بەڤقسەكانیدا وتی”یەکەم  ڤاکسین كە لە خەڵك دراوە گەورەترین کاریگەری هەیە، چونکە ئێمە بەبڕێكی باش و پلەیەكی بەرز پاراستنمان دەست دەکەوێت دوای ئەوەی یەکەم ڤاكسین وەردەگرین، وە پلەی سیستەمی بەرگریمان زیاتر بەرز دەبێتەوە کە  کاتێک کە ڤاكسینی دووهەم وەردەگرین، وە پێشبینی دەکەین کە بەرگریەكە بمێنێتەوە یان باشتر بێت لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسینی سێیەمدا” وەك چاوەڕوان دەكرا لە هەر ڤاکسینێکی دیکە، پێشبینی دەكرێت لە بەهێز بوونی سیستەمی بەرگری بەرامبەر بە ڤایرۆسەكە.

“دۆسەی زیاتر پێویستە”

ئەو پرۆفیسۆرە گوتی سەرجەم وڵاتانی جیهان پێویستی بە ڤاکسینی دژە كۆڕۆنای زیاتر هەیە، بۆیە نابێت ئێمە  لەنێوان وڵاتەكان بەخشینی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا هەڵبژێرین دەبێت بەپێی پێویستی خەڵك بێت لە جیهاندا، بۆ لێدانی ڤاكسینی زیاتر لە خەڵك لە وڵاتێکدا نابێت لەسەر حسابی وڵاتێكی تر بێت كە هاوڵاتیەكانی ڤاکسینەکەی وەرنەگرتووە چونكەڤوڵات هەیە ڤاكسینەكەی زۆر بە كەمی بەدەست هێناوە و بەڵام وڵات هەیە دەیەوێت دەرزی سێهەم لە هاوڵاتیەكانی بدات.

وتیشی:”پێویستە ڤاکسین بنێرین بۆ ئەو وڵاتانەی کە پێویستیانە”  ئەوەشی وت: زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقی نەیانتوانیوە زیاتر لە 2٪ ی دانیشتوان بكوتن بە ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا.

وەزیری تەندروستی ساجید جاوید ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە چاوەڕێی ئامۆژگاری کۆتایی دەکات لەسەر دۆزی سێیەم بەڵام دڵنیابوو لەوەی کە پرۆگرامی بەهێزکردن بۆنسیستەمی بەرگری بەوەرگرتنی ڤاكسینی سێهەم لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەستپێدەکات

ئەو ئامۆژگاریانەی کە لە مانگی تەمموزدا لەلایەن کۆمسیۆنی هاوبەشی کوتانەوە دەرکراوە پێشنیاری پێدانی ٣٠ ملیۆن کەس کراوە، کە هەموو ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە

دەسەڵاتی مۆڵەتپێدانی دەرمان بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر و ئەسترازنێکای پەسەندکردووە بۆ بەرنامەی بەرزکردنەوەی كوتان بە ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا، ئەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنی ئەم کارانە پێش زستان

پرۆفیسۆر ئەندرو پۆلارد بەڕێوەبەری تیمی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ئەوەی پشت ڕاست كردۆتەوە  کە لە زۆربەی وڵاتاندا فشار لەسەر کەرتی تەندروستی لە جیهاندا زۆرە.

ئەو بە بی بی سیی ڕاگەیاند کە بەریتانیا پابەندییەکی ئەخلاقی هەیە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی دیکە و ئەوەشی وت: بەڵام هەڕەشەش لەسەر   بازرگانی و ئابووری هەیە، بەڵام  لە هەمان كاتدا هاوڕێ و هاوکارانمان هەن کە پێویستیان بە پاراستن هەیە و ڕۆژانە بەهۆكاری كۆڕۆنا زیاتریان لە دەست دەدەین

پۆلارد گوتی ئاستی بەرزی بەرگری لە بەریتانیا زۆر باشە، لە ٨٨.٨٪ ی خەڵکی سەرووی ١٦ ساڵ (٤٨.٣ ملیۆن) یەكەم ڤاكسینیان  لە  وەرگرتووە، لە کاتێکدا ٤٣.٧ ملیۆن کەس هەردوو ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە

بەریتانیا ٥٤٠ ملیۆن ڤاكسینی لە حەوت جۆر ڤاكسین کڕیوە، لەوانە چواریان تا ئێستا بۆ بەکارهێنان مۆڵەتیان. پێدراوە: فایزەر، ئەسترا زینکا، مودێرنا و جانسن.

.

هاوبەشی :