ژنێکی ھەولێری یەک ساڵە بە بێ داگایی لە زیندانە بە تۆمەتی دۆستایەتی پەکەکە

439
0
هاوبەشی :

ھاوشێوەی گیراوانی تری سیاسی بادینان ژنێکی دانیشتووی ھەولێر بە ناوی بێریڤان کە دایکی سێ منداڵە لە رۆژی ٢٠٢٠/١١/١٠ لە ناوفاملی مۆڵ لەگەڵ دوو ھاورێی دەسگیر دەکرێت تا ئێستا لە زیندانی چاکسازی ئاسایشی ھەولێردا بە بێ دادگایی راگیراوە.

بێریڤان کە خاوەنی سێ منداڵە بە تۆمەتی دۆستایەتی کردنی پەکەکە لەگەڵ دوو ھاورێی بە ناوەکانی «جانشێر »کە ئاوارەیەکی رۆژئاوایکوردستان بوە لە ھەولێر ژیاوە و پیشەی کرێکاری بوە،ھاورێی دووەمی بێریڤان ناوی «مەبەست ھیوا ئەنوەرە» کارمەندی ئاسایشی یەکێتیەلە گروپ چاتێکی فەیسبوکدا باسیان لە ھێرش و داگیرکارییەکانی دەولەتی تورکیا کردوە پاشان لە ٢٠٢٠/١١/١٠ دەچنە فاملی مۆل لە ناومۆڵەکەدا ھێزێکی ئاسایش دەسگیریان دەکات پاش حەفتەیەک مەبەست کە کارمەندی ئاسایشی یەکێتیە ئازاد دەکرێت و جانشێر و بێریڤانلە زیندان بە تۆمەتی دۆست بوونی پەکەکە لە زیندان دەھێلرێنەوە،تاکە بەلگەش ئەو قسانە بووە کە لە گروپ چاتێکدا بەرامبەرداگیرکارییەکانی تورکیا کردویانە.

زانیارییەکان ھیچ ئاماژەیەک لەسەر مان و نەمانی جانشێر نالێن،بەلام چەند سەرچاوەیەک ئەوەی پشت راست کردۆتەوە کە دۆخی بێریڤان لەزیندانی ئاسایشی پارتیدا زۆر خراپە و بێریڤان بۆ چەندین جار مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتوە بۆ ماوەی ١٥تا٢٠ رۆژ لە ژێرئەشکەنجەدا مانگرتنەکەی پێ دەشکێنن،بەلام لە سەرەتای ئەم مانگی نۆیەوە جارێکی تر مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتوە،تاکە داواکاریبێریڤان ئەوەیە کە بیبەنە بەردەم دادوەر و بێ تاوانی خۆی بسەلمێنێت و ئەوەشی بە ئاسایشەکانی زیندانەکە وتوە گەر نەچمە بەردەم دادوەر یائازادم نەکەن ئەوە تا مردن بەردەوام دەبم لە مانگرتن و مردنیشم لە ئەستۆی پارتیدا دەبێت،پەیامیشی بۆ سەرجەم رێکخراوەکانی ژنان ومافی مرۆڤ ئەوە بوە کە بە ھانایەوە بچن بتوانن پشتیوانی بکەن.

هاوبەشی :