هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازیی باب زەبرێكی گرانیان لە لەشكری تورك و چەتەكانی وەشاند
بەپێی هەواڵێكی بە پەلەی ئەنجومەنی سەربازی باب ، هێزەكانیان چالاكیەكی تۆڵەسەندنەوەیان لەدژی لەشكری داگیركەری تورك و چەتە بە كرێگیراوەكانی ئەنجامداوە لە گوندی یاشلی شاری بابی داگیركراو،
ئەنجومەنی سەربازی دەربارەی چالاكیەكە ڕایگەیاندێكی ڕاگەیاند: ١٢ سەربازی تورک و ١٠ چەتە کوژراون.
دەقی ڕاگەیاندراوەكە بەم شێوەیە:
لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ هێزەکانمان بارەگای گوندی یاشلی سەربە بابیان کردە ئامانج، کە ٦٠ سەربازی سوپای تورک و چەتەکانیان تێیدا بوون و هێزەکانمان سێ سەنگەری دوژمنیان گرت. هەروەها بارەگاکە و چەند خاڵێکی پشکنین کە پارێزگاری لێدەکەن کرانە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەری لێیاندرا.
چالاکیەکە بە تەقینەوەیەکی کاریگەر دەستی پێکرد. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا بەشێکی زۆری بارەگاکە و زرێپۆش و سەنگەرەکان تێکشکێنران. هێزەکانمان دەستیان بەسەر سێ سەنگەردا گرت. هەروەها چەند خاڵێکی دیکە کە پارێزگاریان لە بارەگاکە دەکرد، کرانە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەر گورزیان بەرکەوت.
بەپێی زانیاریەکانمان ئەنجامی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
١٢ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران ١١ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک برینداربوون کە برینی ٣ سەربازیان سەختە.
١٠ چەتەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران و ١٠ چەتەش برینداربوون.
هەروەها ٣ زرێپۆش و٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەندین ناوەند و ئۆتۆمبێل و چەکی قورس و کەلوپەلی سەربازی تێکشکێندراون و سوتاون.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا شەڕڤانێکمان بریندار بوو و هەڤاڵانی دیکەمان بە سەرکەوتوویی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.
پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و خەڵکی ئەم هەرێمە و بەهاکان، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. ئێمە هێرش ناکەینە سەر هیچ هێز و وڵاتێکی تر، بەڵام کاتێک هێرش دەکرێتە سەر گەلەکەمان و ناوچەکەمان و شەڕڤانانمان، هەرگیز دوودڵ نابین لە بەرگریکردن. ئەمەش مافێکی ڕەوای گەردونیە.”