فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئێرانی بە دەستی پێشمەرگەکانی کوردستان خرایە خوارەوە

338
0
هاوبەشی :

بۆ ڕۆژی دووەمی لەسەریەک بۆردومانەکانی ئێران لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە.
لەدوای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنەسەر و بۆردومانکردنی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، بۆ رۆژی دووەم لەسەریەک ئێران بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، “لە هێرشەکاندا ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی بەکارهێناوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” یەکێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان پێش لەوەی بگاتە ئامانجەکەی لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە تەقێندراوەتەوە و خراوەتەخوارەوە.”

هاوبەشی :