جومانه ئه‌لغه‌لایی:- ئەو ئامێرانەی ئەمجارە لە هەڵبژاردنەكان بەكاردهێنرێت ساختەكاری لێناكرێت
وتەبێژی كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق (جومانه ئه‌لغه‌لایی) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ١٠ \ ١٠ \ ٢٠٢١ ڕێوشوێنی باش گیراوەتەبەر بۆ ڕێگرتن لە ساختەكاری، هەروەها ووتیله هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراق هەندێ ئامێر به‌كار دێن له ڕووی كۆكردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی داتاكان زۆر وردن و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ده‌ستكاری ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كان بكات یان هه‌وڵی ساخته‌كردن بدات.
ئەمە و سەرەڕای ئەوەی كە چەندین وڵاتی عەرەبی و بیانی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و چاودێری نێونەتەوەیی لەڕێگەی سەفیر و نمایندەكانیانەوە ئاماده‌ییان پێشانداوه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكه‌ن كه بڕیاره له ڕۆژی ١٠ مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێ، هەروەها ئەو وتەبێژە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەوان بەهیچ جۆرێك ساختەكاریی قبوڵ ناكەن.