ژنانی ئەفغانستان بە خۆپیشاندان حكومەتە پیاو سالاریەكەی تاڵیبانیان ڕەت كردەوە
دەیان ژن لە کابول و هەرێمی بەدەخشان باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ناڕەزاییان دەربڕی لە پێکهێنانی حکومەتی کاتیی تاڵیبان كە تەنها پێكهاتوە لە دەسەڵاتداری حوکمی پیاوان بە بێ ژنان لە ئەفغانستان
خۆپیشاندەران وتیان بەبێ بوونی چەند وەزیرێكی ژنان لە كابینەی حکومەتی كاتیدا، بە پێكهێنانی حكومەت ڕازی نابین و هیچ ۆشتگیری لێناكەین
هەواڵەكان باس لەوە دەكەن پێش ئەوەی بڵاوە بە ناڕەزایەتی ژنان بكرێت لەلایەن هێزەكانی تاڵیبانەوە توندو تیژی بەرامبەر بە ژنانی ناڕازی كرا و هەندێكیان ئازار و دەست درێژی كرایە سەریان.
ڕێكخراوی ناوخۆی هەواڵ (اطلاعات روز) ڕایگەیاند كە هەندێك لە ڕۆژنامەنووسانی بەهۆی ڕووماڵکردنی رێپێوانەکەوە لە لایەن هێزەكانی تاڵیبانەوە دەستگیرکراون و ئازار دراون.
تاڵیبان هوشداریدا کە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە و پڕوپاگەندانە نەداتەو چونكە ئەو خۆپیشاندانانە دا نایاسایین
تاڵیبان ڕایگەیاند کە خۆپیشاندەران بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان پێویستیان بە مۆڵەتی فەرمیە، لە رێپێوانیشدا نابێت زمانی زبر و قسەی ناشرین بكەن وهێرش بەرن.
ڕۆژی سێشەممە لە کاتی خۆپیشاندانێکدا لە ڕۆژئاوای شاری هەرات سێ کەسی کوژران..
لە لایەكی ترەوە بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستانی دژە تاڵیبان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد كە دان نەنێن بە حکومەتی نوێ تاڵیبان و بەهیچ جۆرێك نەیناسن و ئەو حکومەتەی تاڵیبان پێكدەهێنێت بە “نایاسایی” دانا و نیشانەكان بە ئاشکرا دەركەوتوون. كە گروپی تاڵیبان دوژمنایەتی گەلی ئەفغانستان دەكەن.
ئەحمەد مەسعود پێشەنگایەتی بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستانی دەكات، كە کوڕی سیمبۆلی بەرخۆدان (کۆچکردوو ئەحمەد شاه مەسعود)ە، لە دۆڵی پەنجشیر لە باکوری کابول شەڕی چەکدارانی تاڵیبان دەکات، کە دوایین قەڵای دژە تاڵیبانی ئەفغانستانە
تاڵیبان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئێستا بەرەی ڕزگاری نیشتمانیان لە پەنجشێر تێکشکاندووە، بەڵام پێشەنگانی بەرەی بەرخودانی ئەفغانستان ئەو هەواڵانە بەدرۆدەخەنەوە.