چاکسازییەکی سەرۆکی حکومەت موچەی سەرۆک جاشەکان ناگرێتەوە

539
0
هاوبەشی :

موچەی شەهیدانەکەی تەحسین شاوەیس نەبڕاوە

لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر ناوی چاکسازی موچەی بەشێک لە کەسایەتیە ناسراو و بەژدار بوەکانی شۆرش بەرامبەر بە حکومەتی بەعس بردرا،بەلام تا ئێستا ھیچ کەس دەستی بۆ موچەی ئەو سەرۆک جاشانە نەبردوە کە دەستیان سورە بە خوێنی سەدان گەنج و پێشمەرگە و چاوساخی حکومەتی بەعس بوون لە پرۆسەی ئەنفال و روخاندنی گوندەکان لە دوای روخاندنی حکومەتی بەعسیش لەلایەن گەلەوە ھەرچی جاش و مستەرشاری بەعسی بوون پالیان بە یەکێتی و پارتیەوە دایە و پلە و پۆستیان وەرگرت،لە دوای مردنیشیان موچەی شەھیدانە و خانەنشینی بۆ کەسوکاریان سەرف دەکرێت،نمونەی یەکێک لەو سەرۆک جاشانەش بکوژی مامە ریشەیە کە بە تەحسین شاوەیس ناسراوە ئێستا لەسەر میلاکی پارتی دیموکرات شەھیدانەی ھەیە.

تەحسین شاوەیس جاشایەتییەكەشی بە پێشمەرگایەتی بۆ نوسراوە
شاوەیس سەعید ڕۆژبەیانی (1944/ کەرکوک)، فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ژمارە (50)ی سەر بە ئیستخباراتی شیمالی و دواتر سەرۆکجاشی فەوجی ژمارە (172)ی سووک.

تەحسین شاوەیس، نزیکەی (250) پێشمەرگە، ڕێکخستن و لایەنگرانی (ی. ن. ک) و (حشع) و هاووڵاتی بێتاوانی شەهید کردووه و بەشداری ئەنفالەکانی (1+2+4+3)ی کردووە‌.

تەحسین شاوەیس، لە ڕێکەوتی (21-10-1996)دا لە نزیک دوکان بەدەستی پێشمەرگەکانی (ی. ن. ک.) بەسزای خۆی گەیەنرا،
مووچەی شەهیدانەی بە فۆرمی (239 س. ح) بە بڕی (1700000) یەک ملیۆن و حەوت سەد هەزار دیناری بۆ دەرچووە و لەلایەن گوڵاڵە عەلی کەریم لە بانکی سەفین وەردەگیرێت.

هاوبەشی :