بەهۆكاری زیادبوونی هێرشە تیرۆرستیەكانی داعش وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە كەركوك

302
0
هاوبەشی :

بەهۆكاری لاوازی باری ئاسایشی كەركوك و زیادبوونی هێرشە تێریرۆستیەكانی ڕێكخراوی داعش لە پارئزگای كەركوك ئەمڕۆ وەزیری بەرگری عێراق (جومعە عیناد) گەیشتە شاری كەركوك و لە لایەن بەرپرسی فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەكانی كەركوك پێشوازی لێكرا.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان لە شاری كەركوك،لەم گەشتەیدا وەزیری بەرگری عێراق چەندین كۆبونەوە بەڕێوە دەبات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی کەرکوک و تاووتوێی پلانێکی نوێی ئەمنی دەکرێت بۆڕوبەڕوبونەوەی چەکدارانی داعش‌و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان.

لەم سەردانەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ شاری كەركوك بە نیازە سەردانی ناوەندە سەربازیەكانی شاری كەركوك بكات و هەر ئەمڕۆش لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بدات.

چەتەکانی داعش لەم دواییانەدا هێرشە تیرۆریستیەكانیان و جموجۆڵیان لە شاری كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری ڕوو لە زیاد بوونە، لە دوا هێرشی تیرۆرستی ڕێكخراوی داعش لەو شارە هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی پۆلیس لە کەرکوک، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٣ پۆلیس کوژران.

شایانی باسە لەو ناوچەیەدا بەردەوام شانە نۆستووەکانی چەتەککانی داعش هێرش دەکەن و لە مانگەکانی ڕابردوو ئەو هێرشانە ڕووی لە زیادبوون کردووە، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەم هێرشە قورسترین هێرشی چەتەکانی داعش لەو ناوچەیە بووە.

 

هاوبەشی :