ئەمڕۆ دوشەممە ئێوارەكەی، ڕێكەوتی ٧ ئەیلولی ٢٠٢١ ، تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە مەراسمێكی تایبەتیدا لە هۆڵی داوا، لە شاری سلێمانی بیر وببۆچونی خۆی دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند كە لە ١٠ تشرینی یەكەمی ئەمساڵ (مانگی ١٠) لە تەواوی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەویش بە پشتگیری كردنی چوار كاندیدی سەربەخۆ كە سێ لە ئەندامانەی خۆیان پاڵاوتوە بۆ هەڵبژاردنەكان ژنن.

لە مەراسیمەكەدا هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی و ئەندامانی ئەو تەڤگەرە و كەسانی ئازادی خواز و وڵاتپارێز و چوار ئەندامە كاندیدكراوەكە و دەزگای ڕاگەیاندنەكان ئامادە بوون.

هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی،  هەڤاڵ محەمەد عەبدوڵاو و  هەڤاڵ تارا حوسێن لێدوانیاندا و  داوایان لە تەواوی كۆمەڵگەی باشوری کوردستان، ئەندام و لاێنگرانی تەڤگەری ئازادی و خەڵكانی خەمخۆری ئازادی و وڵاتپارێزان  کرد بە دەنگیانەوە بێن و  پشتگیری بكەن لە ئەو چوار کاندیدەسەربەخۆیەی کەتەڤگەر پشتگیریان دەکات.

ھاوکات ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی داوایا لە گەل کرد ھەڵبژاردن باێکۆت نەکەن بەڵکو بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بەکەسانی شایستە بدەن.

ئەو کاندیدانەی تەڤگەری ئازادی پشتگیریان دەکات بەم شێوازەیە

*یوسرا  ڕەجەب کاندیدی ژمارە( ٢٣ ) بازنەی( ٥ ) پارێزگای سلێمانی

*ڕوناک مەجید کاندیدی ژمارە (٢٤) بازنەی ( ٢ ) پارێزگای سلێمانی

*شیرن مەحەمەد کاندیدی ژمارە (٣٣) بازنەی  (١) پارێزگای کەرکوک

*مەحەمەد حەسەن کاندیدی ژمارە  (٢٩) لە بازنەی ژمارە( ٤ ) ڕاپەڕین