چوار چالاكوانی بادینان دادگایی دەكرێنەوە

420
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ  دووشەممە، ڕێكەوتی ٦ ئەیلول، لە دادگای دووی تاوانەكانی شاری هەولێر كاتژمێر ٩:٣٠ وابڕیارە دادگای چوار چالاكوانی بادینان بەڕێوە بچێت.

ئەو چوار چالاكوانەی ئەمڕۆ بڕیارە ببرێنە دادگا بریتێن لە ‘مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین ‘، وابڕیارە دادگایی كردنەكە بەڕێوە بچێت بە ئامادە بوونی پارێزەر، کەسوکاری دەستگیرکراوان و ڕۆژنامەنووس و ئەندامانی ڕیکخراوەکان.

لە ڕۆژی ١٢ی تەمموزی ئەمساڵ دانیشتنی یەکەمی دادگا بۆ کەیسی ئەو چوار چالاکوانە بەڕێوەچوو، ڕۆژی دواتریش برانەوە بەردەم دادوەر، بۆ ئەوەی وەکو شاهید بەکاریانبهێنن بۆ تاوانبارکردنی چالاکوانانی دیکەی بادینان و ببن بە شاهێد بەسەر ’عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان موسا ئەحمەد و سلێمان کەمال سلێمان’، بەڵام ئەوان سەرجەم ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە، کە خراونەتە پاڵ هەریەكە لەو چالاكوانانە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دەسەڵاتی پارتی لە بادینان ژمارەیەكی زۆری ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە دەستگیركرد لە بادینان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی هەرێم، سیخوڕیی بۆ وڵاتان، هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، بەشیکیان دادگایی کراون سزایان بەسەردا سەپێندراوە، پرۆسەی دادگایی دەستگیرکراوەکانی دیکەش، دەستە دەستە بەڕێوەدەچێت

هاوبەشی :