جه‌باریان به پاپوج ته‌قان
نوسینی:- ژیلوان
جا كهبنیام خواپیاونهبوو، ئه‌و خه‌ونه‌ی ئهشیبینێ یهكتۆزقاڵ دڵخۆش ناكات.
ئه‌و خه‌وه نه‌گریسه واڕاپێچیكردم و گهڕانمیهوه بۆ ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای هه‌ژده ساڵیم، خۆم و هه‌موو هاوپۆله‌كانی هاوڕێم له كۆتاساڵی دواناوه‌ندیدا، بووبووین به پیلی گه‌وره ! ئه‌رێوه‌ڵا قوربان، پیلی گه‌وره… سه‌یره شتی‌وا وانییه؟ ئه‌ی ناڵێم بنیامی نه‌گبه‌ت خه‌ونه‌كانیشی دڵخۆشكه‌ر نییه، یه‌ك كۆمه‌ڵ گه‌نجی جوان بووبووین به پیل، له ده‌رگای قوتابخانه‌كه‌شمان به ده‌سته‌ڕاستدا دوكانی ڕه‌سوڵه كۆڵ هه‌بوو، ڕه‌سوڵه كۆڵ هه‌موومانی له‌سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌ك ڕیزكردبوو، ناخۆشیه‌كه‌ی لهوهیابوو ڕهفهكهی به‌رامبه‌رمان پۆلی دواناوه‌ندی قوتابخانه‌ی كوردستانی كچانی له‌سه‌ربوو، ئه‌وان بووبوون به پیلی قه‌ڵه‌می، ده‌وه‌ره لهخهوهكهشا به‌تێكه‌ڵی دانهنرێیت ! من له‌ناو هه‌موو پیله قهڵهمیهكاندا شیرین له‌هه‌موویان زیاتر لهبهردڵم شیرین بوو، خۆ هه‌رهه‌مووشیان هه‌ر پیلی قه‌ڵه‌می بوون و هه‌مان ماركهش، كه‌چی نازانم بۆچی من شیرینم ئه‌ناسیه‌وه؟ ڕه‌سوڵه كۆڵ ئه‌مه‌نه نابه‌جێ داینابووم به‌تیله‌ی چاو ڕهفهكهی ئه‌وبه‌رم ئه‌بینی، ئاراسی ڕهفیقیشم ڕێك لووتی به لووتمه‌وه نوسابوو، ئه‌ویش به‌تیله‌ی چاو شه‌هلای ئه‌بینی، جائێمه زۆر باشبووین، مه‌ریوان ڕێك لهبندیوارهكه گیركرابوو، ڕووشی له دیواری پشته‌وه‌ی دوكانهكهبوو، ناویشمان نابوو مهره مورتاح، به‌ڵام خواوهكیل به‌س مورتاح نه‌بوو، چاویشی له هیچ نه‌بوو ڕۆژ تائێواره له‌پرسیار نه‌ئه‌وه‌ستا ( ئهوهكێبوو هاته ناو دوكان؟) (چی كڕی؟)(كێیان برد؟)(چیان هێنایه‌وه؟) … ناهه‌قیشی نه‌بوو نه‌گبه‌ته، ته‌ونی جاڵجاڵۆكهكهش نیوه‌ی به دیواره‌كه‌وه و نیوه‌كه‌ی تری به لالووتیا چنرابوو، ئه‌وه‌نده‌یتر تاقه‌ت پڕوكێنبوو بۆی، ئێخۆ پیلیش ده‌ستی نییه، ئیتر داماوه هه‌روا ڕایئهكێشا.
ڕه‌سوڵه كۆڵ خوا ده‌ست بهباڵییهوه نه‌گرێت، له‌سه‌ر پارچه مقه‌بایه‌ك نووسیبووی (فرۆشراو وه‌رناگیرێته‌وه جگه‌له پیل، به‌ڵام به‌مه‌رجێك نهكوترابێتهوه). نازانم بۆچی جگه لهپیل؟ به‌ڵام چیئهكهی ئیتر خه‌وه و ئاوا ئه‌مبینی. له‌سه‌ر پارچه مقهبایهكی تریش نووسیبووی (پیلی گه‌وره دووانیان به ڕوبعێ، پیلی قه‌ڵه‌می دانه‌ی نیو دینار) ده‌وه‌ره پیلیشبیت و ئه‌وه‌نه‌ش بێقیمه‌ت بیت!
ئای خه‌وه نهگریسهكه، ئه‌و هه‌موو گه‌نجه پیله، به قه‌ڵه‌می و گه‌وره‌وه، هه‌موو پڕ له وزه دانرابووین و هه‌ڕاج كرا‌و، نه‌مان ئه‌زانی چۆن و كه‌ی دێن وزه و تواناكهمان به‌كار ئه‌هێنن. ده‌مه‌و عه‌سرێكی دره‌نگ سه‌عه كهلللهی كوڕی ئه‌حه ئیختیار هاته دوكانه‌كه‌ی ڕه‌سوڵه كۆڵ، ئاراس و مهره مورتاح و ڕزگاری برد، لایتێكی به‌ده‌سته‌وه بوو هه‌رسێكیانی خنییه ناوی، ئاراسی كرد بهناواو سه‌ری مهره مورتاحی لهپاشهڵی ئاراس گیركرد و سه‌ری ڕزگاریشی نابه پاشه‌ڵی مهره مورتاحه‌وه، به ڕزگارمان ئه‌وت ڕزه ڕزیو، خوا هه‌ڵناگرێ گه‌لێكیش پۆشته بوو، به‌س نازانم چ بێحورمهتێك ئه‌و ناوه‌ی لێنابوو. هه‌موو به‌غیلییان پێئهبردن به‌و سیانه كه فرۆشران، ئه‌یانووت، ڕزگاریان بوو له‌م ڕه‌زاله‌ته، به‌ڵام بهنمهكی ماڵتان من هه‌ستم كرد ئه‌و هه‌تیووه سه‌عه كهللله مه‌رامی باش نه‌بێت، چونكه ئه‌مناسی یه‌ك ڕۆژ له ژیانیا كارێكی به‌جێی نه‌كردووه، ووتم خوا ئه‌زانێ چی له‌ژێر سه‌ره. هه‌ر ئه‌وان ڕۆشتن ئه‌و ڕۆژه بازاڕی پیل گه‌رم بوو، نازانم بۆ به‌ڵام بیستبوومان هه‌ر كه چوار هه‌فته ئه‌سوڕێته‌وه، بازاڕی پیل گه‌رم ئه‌بێت، ئنجا به پێی ته‌فسیری خهونامهش یه‌ك هه‌فته له خه‌ودا ساڵێكه له ڕاستیدا. نه‌خێر تۆزێك دوای سه‌عه كهللله ، شلێری مامه سمه هات و جه‌بار عه‌ربه‌تی و هیوا كڵۆڵی برد، سه‌لامه دۆمیش ده‌ستی دایه شیرین و شه‌هلا و هه‌ردووكیانی خنیه گیرفانی و دینارێكی ئاسنی فڕێدایه قوتوهكهی ڕه‌سوڵه كۆڵه‌وه و لێیدا ڕۆی، له ماوه‌ی دوو سه‌عاتا پیل له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی ئه‌مبه‌ر و ئهوبهرنهما من نه‌بێت، هه‌موویان ڕاپێچكران، زۆر له خۆم دامام به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كه، نازانم ڕه‌سوڵه كۆڵ بۆ منی نه‌دایه ده‌ست كه‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پێشی ڕهفهكهبووم ، كه‌چی منی داماو به تاق و ته‌نها جێمابووم، به‌ڵام وه‌ك عه‌رزم كردن (هیچ به‌ده‌ست خۆت نییه – خه‌وه و ئه‌بێت چۆن ڕۆشت تۆش ڕه‌دووی كه‌ویت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئاگاداربیت، كهبهخهبهرهاتیت ورد و درشتی باسه‌كه لهبیرتا چهسپیبێت). دنیا تاریكی هات و كڕیاری دوكانه كاولبووهكهی ڕه‌سوڵه كۆڵیش ڕووی له‌كه‌می كرد، ڕه‌سوڵه كۆڵ پاره‌ی فرۆشتنی پیلی به‌جیا دائه‌نا، ئه‌وه‌ی په‌یای كردبوو له فرۆشتنی پیل به‌جیا خستیه به‌رباخه‌ڵی و باقی پاره‌ی فرۆشراوی شمه‌كی تری دوكانه‌كه‌ی خسته گیرفانی شه‌ڕواڵه‌كه‌ی، ده‌ستی دایه دارێكی درێژ، ده‌سكی مێسویچی كاره‌بای دوكانه‌كه‌ی پێدایایهوه و كه ده‌ستی داهێنایه‌وه، كێشای به لاقهپرغهی منا و خستمیه سه‌رلا، دوو خولم خوارد ههرباشبوو نهكهوتمه خواره، بۆ نه‌گبه‌تی به‌سه‌ر دهموچاوا ڕوو له ته‌خته‌ی ڕه‌فه‌كه وه‌ستامه‌وه، دوای ئه‌وه گوێم له هاڕه‌ی دهڕابهكهی دوكانهكهبوو هاته خواره‌وه، بۆ ناوی سوێنیش چاوم له‌هیچ نه‌ما، موقرایم داهات، تا به‌یانی خه‌ریك بوو شێت ئه‌بووم، نه‌شمئه‌زانی چی ڕوو ئه‌یات لهدهوورم، سوور ئه‌مزانی سه‌ر ڕه‌فه‌و ناو دوكانه‌كه سیخناخ بوو له مشك، به‌ڵام نه‌مئه‌زانی خه‌ریكی چین، جار ناجارهش یه‌كێكیان هه‌روا بۆ زه‌وق تۆزێك كلكی له‌به‌ر لووتم ئه‌خشان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ونده‌ی تر سوێبكاته دڵم.
ئه‌و شه‌وه نازانم چۆن ڕۆژم لێبووه‌وه، دیسان هاڕه‌ی دهڕابهكه هاته‌وه گوێم، ئاهێكم تێگه‌ڕایه‌وه، له‌دڵی خۆما وتم به‌ڵكو یهكدوو پیل بهێننه‌وه بۆ ئاو ده‌نگی، به‌ڵام داخی گرانم لای نیوه‌ڕۆ ڕه‌سوڵه كۆڵی نه‌عله‌تی بیری كه‌وته‌وه بمخاته‌وه سه‌ر قنگ، ئهوهنهشم نه‌زانی دوو پاكه‌ت پیلی گه‌وره و قه‌ڵه‌می تازه‌ی ڕیزكرد له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر، به‌ڵام هیچیانم نه ئه‌ناسی، دواییش زانیم دوو پۆلی دواناوه‌ندی دوو قوتابخانه‌ی كچان و كوڕانی جیاوازبوون له قوتابخانه‌كه‌ی ئێمه و قوتابخانه‌ی كوردستان به كچ و كوڕه‌وه (مه‌به‌ستم به پیلی قه‌ڵه‌می و گه‌وره‌وه). زۆر هه‌ستم به غه‌ریبی ئه‌كرد، خوای من و تۆ كردی پاش نیوه‌ڕۆیه‌كی دره‌نگ شلێری مامه سمه، هیوا كڵۆڵی هێنایه‌وه و قه‌یرێكی باش له‌گه‌ڵ ڕه‌سوڵه كۆڵا به بۆڵه و خوته به‌یه‌كدا هاتن، شلێر ئه‌یوت گوایه پیله‌كه سكوته و توانا له بهیهنیا نییه، ڕه‌سوڵه كۆڵیش گله‌یی ئه‌وه‌ی ئه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر سكوتیش بووه، بۆچی كوتاوییهتهوه، ڕاستیشی ئه‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌فتا فلسی باته‌وه، هیوا كڵۆڵی وه‌رگرته‌وه و خستیه‌وه ته‌نیشتی من، سه‌رنجم گرت هه‌موو ئازای ئه‌ندامی جێگه پاژنه پاپوج بوو، وتم ئه‌وه بۆ وات لێهاتووه كڵۆڵ؟ وتی – وه‌ڵا بڵێم چی قوربان، دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ جهبارا، خانم هه‌ردووكمانی سهرهوقنگ كرد به‌ناو ده‌عبایه‌كی خڕ‌و درێژا، وه‌مانزانی لایته، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و تۆزه ڕوناكیه‌ی لێمان دیاربوو، ئه‌ویش له پڕێكدا دیار نه‌ما، هه‌تا سه‌عات زیاتر من و ئه‌و جه‌باره داماوه كه‌وتینه هه‌له‌كه‌سه‌ما، ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانامانا بوو هه‌ردووكمان لهرزانمان، به‌ڵام چیبكه‌ین وزه مانا له بهیهنمانا نه‌ما، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خانم به پاپوج كه‌وته گیانی هه‌ردووكمان، هه‌تا به‌م حاڵه‌ی گه‌یانم، وتم ئه‌ی جه‌بار؟ وتی – داماوه ئه‌و به‌رگه‌ی نه‌گرت، له پاشه‌ڵیه‌وه هه‌رچی زوخاوی سكی هه‌یه ( هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم كاربۆنهكهی ناوی، چونكه جه‌نابت و خه‌وه قۆڕهكهت كردوتین به پیل، له‌وه‌ش باشتر نابین خۆ) هه‌موو ئه‌و ڕهشاوه له پاشه‌ڵیه‌وه زهڵاڵهی ئه‌كرد، چی تیا‌بوو چۆڕایه‌وه و هه‌ناسه‌ی لێبڕا، وتم- خوا لێی خۆشبێت جه‌بار عه‌ربه‌تی، به‌ڕاستی كوڕی ته‌نگانه بوو، ئه‌ی خه‌به‌ری براده‌رانی تر، هیچ ئه‌زانی؟ وتی- ئه‌وه‌نه ئه‌زانم سه‌عه كهللله دوێنی ئاراس و مهره مورتاح و ڕزهی بردووه به لایته‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه بۆ دزی ماڵی مامه عه‌به‌ی نانه‌وا، دوایش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچووه و خۆی له‌و چه‌مه‌ی لای مه‌رز گیر كردووه و مێشیش میوانی نییه، ئه‌شڵێت كێ خۆی به پیاو ئه‌زانێ با له‌و چه‌مه بێت به‌مدیوا، بزانێت چۆن ناوسكی ڕائهیهم. هیوا تۆزێك ڕاوهستهیهكی بۆ كرد، ئینجا وتی- شتێكی تریش ئه‌زانم، به‌ڵام توخوا زۆر له‌دڵی مه‌گره. وتم بڵێ بزانم چییه؟ وتی-شیرین و شه‌هلا. له‌گه‌ڵ ناوی شیرینی هێنا یه‌ك ته‌زوو به بهیهنما گه‌ڕا، ڤۆڵتیهكهم له یه‌ك و نیوه‌وه فڕی بۆ سێ، وتم-ناشێ ئه‌ویشیان تهقانبێت ؟ وتی-نه‌وه‌ڵا جه‌نابی كاك نا سه‌لامه دۆم، خۆی لێكردووین به كوڕی چوارده ساڵ، كه‌ره پیری وا ژنێكی تازه‌ی هێناوه به‌كچی ئه‌شێ، جابۆ ئه‌وه‌ی خه‌جاڵه‌ت نه‌بێ، خوا خه‌جاڵه‌تی كا، شیرین و شه‌هلای كردۆته ناو مه‌كینه‌ی به‌ر سمێلهكهیهوه و تهراشیان پێئه‌كات، به‌ڵام بێحورمه‌ته وابزانم ده‌ستیشی داگرتووه، هه‌نێ گهنگوگوشی ئه‌ملاولای له خوار كه‌مه‌ره‌وه پێ ته‌راش كردوون. وتم-ئه‌ی باوكه‌ڕۆ شیرین گیان، خۆزگه سكوتم بكردایه، خۆزگه نه‌ك به كوتانه‌وه، به پلایس هه‌موو سه‌رتاپا گیانمیان بقوپانایه و ئه‌و هه‌واڵه‌م نه‌بیستایه، ئه‌ی باوكه‌ڕۆ شیرین گیان.
هه‌رچی پیلی گه‌وره و قه‌ڵه‌می تازه‌ی سه‌ر ڕه‌فه‌كان هه‌یه كه‌وتنه مقۆ مقۆ، داخوا چی بووه و چی قه‌وماوه؟ وتم-قوڕبه‌سه‌رتان و خاك بهدامانتان… به‌خوا ئێوه‌ش قه‌ت له‌مه‌ی ئێمه چاره‌نووستان باشتر نابێت، ڕۆژێك نه ڤۆڵتیهتان و نه وزه‌تان بۆ كارێكی باش به‌كار نایه‌ت، هه‌تا له‌م دوكانه‌ی ئه‌م خوانهناسهیابن و گه‌ڕه‌ك و كڕیاریشتان ئه‌م غه‌جه‌ر و گوجه‌ره بێت.
قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كرد، نازه سیخنی خوشكه بچكۆله‌ی شلێری مامه سمه خۆی كرد به دوكانهكهیا، به زیقه زیق وتی-مامه ڕه‌سوڵ، داده شلێر ئه‌ڵی دوو پیلی گه‌وره‌ی ترم ئه‌وێت، به‌ڵام با ماركه‌یه‌كی تربێت، له‌وانه‌ی دوێنێ نه‌بێت. ڕه‌سوڵه كۆڵ ده‌ستی هێناو بێ ئاوڕدانه‌وه، چنگی له ته‌پڵه سه‌ری من و بهدبهختێكی تری قوتابخانه تازه‌كه گیركرد و دایینه ده‌ستی نازه سیخن.
ژیلون ٠٤-٠٩-٢٠٢١