ئاماری جەنگی ٤ مانگەی هەڵۆكانی زاگرۆس و جەنگی خابور

517
0
هاوبەشی :

هێزەكانی پاراستنی گەل ئاماری شەڕی هەڵۆكانی زاگرۆس و جەنگی خابوری ئاشكر كرد، كەتێدا زەبری گران بەر سوپای دەسەڵاتە شۆڤێنیستە ڕەگەزپەرستەكەی توركیا دراوە و سەدان كوژرا و بریندار بەر ئەو هێزە داگیركەرە كەوتوەو و زەرەو زیانێكی زۆر لە دەوەتی توركی داگیركەر كەوتوە وسەرەڕای ئەو زیانانە ئەنجامێكیشی بەدەست نەهێناوە

ئامارەکانی چوار مانگی شەڕ

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە هەپەگە بە شێوازێکی ڕیك و پێک بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکاتەوە لە ٢٣ نیستان تا ٢٣  مانگی ئاب ئەمساڵ ٥٧٩ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون و بە سەدانیش برینداربوون.

لەو ماوەیەدا گەریلا ٤٥٨  جار چالاکی بەرامبەری داگیرەکەران کردوە. لە دژی سەنگەرەکانی بەرخودان  تونێلەکانی شەڕ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ١٣٢ جار چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە، ئەو هێڕشانە تا ئیستاش بەردەوامن، لەو هێرشانەدا ٧٠ گەریلا شەهیدبوونە.

وەزیری بەرگری تورکیا خولیسی ئاکار لە کۆبوونەوەیەکدا هێرشە داگیرکەریەکانی نرخاند وتی: بە فرۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر، فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بە چەک و بێ چەک، موشەک، تانک و تۆپ بەکار دێنین بەڵام هێشتا هەلیکۆپتەرکانمان ناتوان بنیشەوە لەو ناوچەیەی كە شەڕی لێ ئەگوزورێت ، بەو نرخاندە  ڕەوشی تەنگاوی سوپای تورکیا خستە بەرچاو بەرامبەر بەرخودانی گەریلا.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ ئەوەی خۆی لەو ڕۆشە نەجات بدات کە پێشتر چاوەرێ نەدەکرد بێتە پێشی،  دەستی کردوە بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی سەر سنوری لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان، هێرش  دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ئاگر لە کشتووکاڵی هاوڵاتیان و ناوچەکە بەردەدەن.

هاوبەشی :