دەولەتی تورکیا کیمیایی بارانی گوندێکی لە ناوچەی دھۆک کردوە ئێستا ژمارەیەک قوربانی ھەیە

343
0
هاوبەشی :

سوپای توركیا لە شاری دهۆك چەكی كیمیایی باراندوە بەسەر گوندێکدا

لە بەرواری باڵا دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێنا و سێ کەس بریندار بوون

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەچەکی کیمیایی ناوچەی بەرواری باڵای سەربە دهۆکی بۆردومان کرد و سێ هاوڵاتیی کاریگەرییەکان و چەند نیشانەیەکی ژەهراویی بوونیان بەچەکی کیمیایی تێدا دەرکەوتووە.

جەخت لەوە دەکرێتەوە: لە گوندی هرورێ سێ کەس بەهۆی چەکی کیمیایی ئەو بۆردومانەوە کاریگەرییەکانی ژەهراویی بوونیان تێدا دەرکەوتووە هەربۆیە توشی هەناسە تەنگیی و چاوسوور بوونەوە و دڵتێکهەڵهاتن بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هاوبەشی :