بەمەبەستی شەڕی کوردەکانی سوریا کۆبوونەوەیەکی داهاتووی نێوان سەرۆکی هەواڵگری سوریاو تورکیا لەبەغدا دەبێت
لە ماڵپەڕی xeber24.org ڕۆژئاوای كوردستان وەرگیراوەو كراوە بە كوردی
سەرچاوە هەواڵگرییەکان ڕایانگەیاند، کە کۆبوونەوەیەکی داهاتوو سەرۆکی هەواڵگری تورکیا “میت” هاکان ڤیدان و بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی سوریا عەلی مەملوك لە بەغدای پایتەخت عێراق دەبێت و تێیدا پێشنیار دەکرێت کێشەی کورد لە بەرنامەی گفتوگۆکانە و چۆنیەتی هاوئاهەنگی لە ڕووبەڕووبونەوە و بەگژاچوونەوەی كوردەكانی سوریا
لەو چوارچێوەیەدا دەسەڵاتدارانی تورکیاش ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە و ڕوونی کردەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت و بابەتی گرنگ دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ
سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەرکانی گشتی خانەنشینی لیوا ئیسماعیل حەکیمی بێکین گوتی کۆبوونەوەی بەغدا دەتوانێت کەناڵە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە ببوژێنێتەوە.
وتیشی:”بەهۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا لە ناوەڕاستی ساڵی 2011دا تێكچوو، کاتێک شەڕی ناوخۆ لە سوریا ڕوویدا، هەردوولا زیانی مادی و مەعنەوی بەرچاویان بەرکەوت، ئەو پرۆسەیەی کە لە لایەن وڵاتانی نێوەندگیری وەك ڕوسیا و ئێران بۆ چەند ساڵێك جێبەجێ كران، واتایەك و ئەنجامێكی گەورەی نەبوو، ئەو پرۆسەیەی كە لەگەڵ فیدان هاكان دەست پێكردوە بە دڵنیاییەوە كەناڵەكانی دیبلۆماسی و سیاسی دەبوژێنێتەوە “سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات”
ئەو ئەفسەرە هەواڵگرییە خانەنشینە، وتیشی:”چاوەڕوان دەکرێت پرسی پەکەکە و پرسی پەنابەرانی سوریا و کۆچی نایاسایی و هەروەها ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی تورکیا و ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووبونەوە و ململانێی تێدا كەمە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا تاوتوێ بکرێت و نەخشەڕێگایەکی نوێ دیاری بکرێت”
پەکین وتیشی:”سەرەڕای ئەوەش پێویستە ئەم پرۆسەیە لە مەودای پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ عەرەبستانی سعودی و ئیمارات و میسر هەڵبسەنگێنرێت، هەروەها هەنگاو و هەوڵی بەهێزتر کە بەدوای پرسی بەغدادا دێت”
وە سەرنجی خستە سەر ئەوەی:” كە کۆبوونەوەکە باس لە ئامادەبوونی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی فورات و لێدوانەکان ئەمەریكا لەبارەی کشانەوەی لە ناوچەكە”
وا بڕیارە كە بابەتی سەرەكی لە نێوانیاندا لە سەر مێزی گفتووگۆ لە نێوان سەرۆکی هەواڵگریی ئەو دوو وڵاتەدا، دۆسیەی كورد و خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێت، هەروەها هەوڵ و هەماهەنگی كردن بۆ شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەكانی سوریا دیموكراتی.
هەردوولا لە ناوەڕاستی مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە مۆسکۆ پایتەختی ڕوسیا کۆبوونەوە و عەلی مەملوك بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی سوریا داوای کرد لە هاوتا تورکەکەی، توركیا لەو ناوچانەی سوریا كە توركیا داگیری کردووە لە باکوری وڵات بکشێتەوە