كۆنفرانسی نەتەوەیی دژی داگیركاری لە هۆڵەندا دەستی پێكرد
ئێستا كۆنفرانسی نەتەوەیی دژی داگیركاری لە هۆڵەندا بە دەستپێشخەریی پلاتفۆرمی دژی داگیرکاریی بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی کەنەکە و کەسایەتییە کوردستانییەکان دەستیپێکرد.
وەك بڕیاربوو ئەنڕۆ شەممە ڕێكەوتی ٤ ئەیلولی ٢٠٢١ کۆنفرانسی نەتەوەیی دژبە داگیرکاریی بە دەستپێشخەریی پلاتفۆرمی دژی داگیرکاریی بەڕێوە بچێت كەمێك پێش ئێستا كۆنفرانسەكەیان دەست پێكرد، بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی کەنەکە، نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە کوردستانییەکان، لە هۆڵەندا.
بەپێی وتەی بەرێوبەرانی دیوانی کۆنفرانسەکە، کۆنفرانس بەبێی لایەنگریی لە هیچ پارت و لایەنێک، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە ڕێوشوێن بۆ بەرخۆدان بەرامبەر داگیرکاریی لە کوردستان بگرنەبەر، بە مانجی پێشگرتن لە شەڕی ناوخۆیی و بەرەنگار بوونەوەی داگیرکارییەکان.