فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كەمپی مەخموریان بۆردومان كرد

439
0
هاوبەشی :

بەهۆی بێدەنگی دەوڵەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان و وڵاتانیئەوروپا و جیهان، دەوڵەتی تورک بە  بە ئامانجی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر گەلی كوردستان، لە دوای بۆردومان كردنی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی تورك لە شەنگال، سوپای داگیرکەری تورك سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکانە ماڵی دانیشتوانی کامپی مەخموریان بۆردومان کرد.

کامپی مەخمور کە لە ساڵی 1998ەوە لە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک

نەک تەنیابێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵکو بێدەنگی بەغدا و هەولێریش بەشێوەیەک کە هێرشکردنە سەر خەڵکی کامپەکە ڕەوایی  پێ دەدرێت

سوپای تورک کە ئەم بێدەنگیانە دەبینێت، بۆتە هۆكاری ئەوەی لەم دواییانەدا هێرشەکانی بۆ سەر شەنگال و مەخمور بەرفراوان بكات.

دوای هێرشەکەی دوێنێی سەر شەنگال، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆكەوانەكانی ماڵێکی مەدەنیان لەناو کامپی مەخمور بۆردوومان کرد. بووەتە هۆكاری بریندار بوونی ژنێك و زیانی ماڵی زۆرە

هاوبەشی :