دەوڵەتی تورک ٥٤ گەنجی باشوری کوردستانیان ڕادەستی چەتەکان کرد لە شاری عەزاز

488
0
هاوبەشی :

 

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز ناوی ٥٤ گەنجی باشوری کوردستانی بە بەڵگەوە بڵاوكردەوە، کە لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری تورکەوە ڕادەستی یەکێك لە گرووپە چەتەكانی دەوڵەتی تورك کراوە،  لە شاری عەزازی داگیركراو لە باكووری سوریا  کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەوبگەنجانەی باشوری کوردستانیان بەجێهێشتوە ڕووەو ئەوروپا كۆچیان كردوە ئەوەش لە ئەنجامی سیاسەتە چەوتەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەو حیزبە لەگەڵ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورك، قەیرانەكانی ناوخۆی باشوری كوردستان و هەروەها بە هۆكاری ئەوەی پارتی باشوری کوردستان و سیاسەتەکانی خۆی بە ئاشكرا و بە كردار کردەوە بە بەشێك لە دەوڵەتی توركیای داگیركەر و ڕەگەز پەرست.

لەم دواییانەدا ماڵپەڕەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایانگەیاند، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا پەنجا و چوار گەنجی باشوری کوردستانیان ڕادەستی گروپە چەتەكانی سوریا کردووە كە ویستویانە ڕووەو ئەوروپا كۆچ بكەن

تا ئێستا چارەنووسی ئەو گەنجانە ڕوون نییە و بەهیچ جۆرێك پارتی ڕەخنە لە دەوڵەتی تورك ناگرێت لەبسەر چارەنوسی ئەو گەنجانەی ڕادەستی چەتەکان کردوە لە سوریا.

هاوبەشی :