عامری :دەبێت سەرجەم هێزە بیانیەكان كۆتایی ئەمساڵ عێراق بەجێبهێڵن

373
0
هاوبەشی :

 

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی ئەمڕۆی عێراق، پێنج شەممە ڕێكەوتی٢ ئەیلولی٢٠٢١ (هادی عامری) سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە ٣١ كانونی یەكەمی ئەم ساڵ واتە كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دەبێت تەوای هێز بیانیەكان خاكی عێراق بەجێبهئڵن هیچ سەربازێكیان لە عێراق نەمێنن ئەمەش تەواوی هێزە بیانیەكان دەگرێتەوە بە ئەمەریكا، فەڕەنسا و توركیاشەوە

ئەم هوشداریەی عامری لە كاتێكدایە ئەمریكا بڕیاری داوە كۆتایی ئەمساڵ هێزە سەربازیەكانی خۆی لە عێراق بكشێنێتەوە و بەڵام بەڵێنی داوە بە حكومەتی عێراق لە بوارەكانی ئابوری و سەربازی و ئاسایشیبو بونیاتناوەی عێراق كۆمەك بە عێراق بكات، لە هەمان كاتدا فەڕەنسا وابڕیارە لە عێراق نەكشێتەوە و توركیاش ڕۆژ لە دوای ڕئژ پێگەی سەربازی خۆی لە باكووری عێراق زیاتر بەهێز دەكات و ڕۆژانە بە بیانوی پەكەكە باشوری كوردستان داگیركاری ئەكات

هاوبەشی :