پەیوەندیەكانی ئەمەریكاو توركیا لەسەر قوبروس ڕوو لە گرژییە
.
كێرڤی كرژی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لەسەر بابەتێکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە كێشەی قوبرسە ڕوولە زیاد بوونە ، ئەویش بە هۆكاری دۆسیەی چارەسەری دابەشكردنی قوبروس بۆ دوو دەوڵەت کە ئەردۆغان خوازیاریەتی و سوورە لەسەری كە بەئەنجامی بگەیەنێت
لەو بارەیەوە سیناتۆری دیموکراتەكان،سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا (ڕۆبێرت منێندز) ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پێشنیارێكی كۆنەپەرستانەی كردوە بۆ دابەشكردنی دورگەی قوبروس بۆ دوو دەوڵەتی جیاواز كە ئەمەش دەبێتە پشتگیری دابەشكردنی ئەتنیكی نەتەوەیی لە دورگەكەدا
ئەمەش دوای ئەوە هات كە منێندز لە سەردانەكەیدا بۆ قوبرس ئەم ڕاگەیاندنەی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆ لەسەر دوو دەوڵەتی جیا لە قوبرس بەپێی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕێكخستنەو گفتوگۆیانەی كەساڵانێكە دەكرێت لەنێوان یونانیە قوبرسی توركە قوبرسیەكان بۆ یەگرتنەوەی دورگە بە چارەسەرێكی فیدڕاڵی هەرگیز جێی نابێتەوە و باچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە لایەكی ترەوە منێندز ئەوەی ئاشكرا كرد، کە لە مەراسیمێکدا قسەی دەكرد لە نیکۆسیای پایتەخت، وتی، قوبرسی یۆنانی و تورکی دەتوانن بگەنە ڕێککەوتن لەسەر یەکگرتنەوە دورگەكە ئەگەر خۆیان تەنیا گفتوگۆ بکەن وتوركیا وازیان لێبێنێت
منێندز وتیشی:”ئامانجم ئەوەیە کە دوایین سەربازی تورکیا ببینم دوورگەکە بەجێبهێڵن و پاشە كشە بكەن”
ئەوەی ئاشكرایە چەندین هەوڵی دیپلۆماسی بۆ یەکگرتنەوەی قوبرس لە ژێر مۆدێلی فیدرالیدا شکستی هێناوە، هەروەها سەرکردەکانی قوبرس و نوێنەرانی تورکیا، یۆنان و بەریتانیا، كە سێ هێزی دەسەڵاتی دابینكەری دوورگەکەن چەندین گفتوگۆی نافەرمیان كردوە لە جنێف، لە کۆتایی مانگی نیساندا بۆ گفتوگۆ كردن و دۆزینەوەی زەمینەیەكی هاوبەش بۆ دووبارە كردنەوەی گفتوگۆی فەرمی ، بەڵا تاكو ئێستا نەگەیشتونەتە هێچ ڕێكەوتنێك دوای ئەوەی لایەنی توركە قوبریسیەكان بە پشتیوانی توركیا پڕوپاگەندەی ئەوەدەكەن بۆ دابەش بوونی دورگەكە بۆ دوو دەوڵەت