لە نەرویجەوە داوای ئازادکردنی سێ ئەندامەکەی ڕژاک دەکرێت

547
0
هاوبەشی :

ئەم هەوەاڵە لە ڕۆژ نیوزەوە  وەرگیراوە

 

لە بەردەوامیی کاردانەوەکان دژی دەستگیرکردنی ئەندامانی ڕژاک، ژنانی کورد لە وڵاتی نەرویج، گردبوونەوە و  داوایانکرد، پەدەکە دەستوبرد ئەو ژنە چالاکوانانە سەربەست بکات.

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە سێ ئەندام و بەڕێوبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان- ڕژاک، بەناوەکانی “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن”، کە بۆ بەشداریی لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی شەنگال، چووبوونە شەنگال، لەکاتی گەڕانەوەیاندا، لە بازگەی کەڵەک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کران و هێشتاش هۆکاری دەستگیرکردنیان ڕوون نەکراوەتەوە.

لەسەر ئەو بابەتە، دوێنێ ژنانی کوردی چوارپارچەی کوردستان، لە وڵاتی نەرویج، گردبوونەوە و هەڵویستی خۆیان دژی ئەو کردەوەیەی پارتی دەربڕیی.

لەسەر ناوی ژنانی کوردی چوارپارچەی کوردستان لە ئەوروپا، ڕوبار یوسف لە گردبوونەوەکەدا قسەیکرد و وتی: ئەم کارە نامرۆڤانەی پەدەکە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، ئێمە وەکو ژنانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە نەرویجەوە، داوادەکەین کە پەدەکە، دەستوبرد ئەو ئەندامانەی ڕژاک سەربەست بکات.

لە بەردەوامیشدا وتی: ئەگەر کاری جدیی و پێویست لەو بارەوە نەکرێت، ئێمە ناچار دەبین لێرە لە ڕێگەی ڕێكخراوەکانەوە لە ڕێگەی حکومەتی نەرویجەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرجەم وڵاتانی جیهان، ئەو کارە قێزەونانەی پەدەکە بە هەمووان بناسێنین، بۆیەش دووبارەی دەکەینەوە کە دەستوبرد ئەو ژنە چالاکوانانە ئازاد بکرێن.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا، ڕووبار یوسف لەسەر بارودۆخی ژنان لە باشووری کوردستان وتی: سەرەڕای خراپیی بارودۆخی ئێستای ژنانی باشووری کوردستان، ڕۆژانە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژیی دەبنەوە، تیرۆر دەکرێن و دەکوژرێن، ئێستا شتێکی دیکەش زیادی کردوە ئەویش ئەوەیە کە لەلایەن جووت بنەماڵەوە ژنان دەڕفێندرێن، دەکوژرێن و بێ سەروشوێن دەکرێن، ئازادی بۆ “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن”.

هاوبەشی :