چوار ئەندام پەڕڵەمانی عێراق نامەیەكیان گەیاندە دەستی ماكرۆن

569
0
هاوبەشی :

چوار ئەندام پەڕڵەمانی عێراق (ئەحمەد حەمە ڕەشید، ڕێبوار کەریم مەحمود،  غالب محەمەد عەلی و سەرکەوت شەمسەدین) نامەیەكیان گەیاندە دەستی سەرۆكی فەڕەنسا كە ئێستا لەسەردانی عێراقە بۆ بەشداری كردنی كۆنگرەی لوتكەی دراوسێكانی عێراق لە بەغداد.

نامەی ئەو چوار ئەندام پەڕڵەمانە دەربارەی زیندانیكراوانی بادینانە و زەوتكردنی مافەكانیان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، تێدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە فشار بخرێتە سەر بەرپرسانی هەرێم بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و تەواوی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارانە باس لەوەش دەکەن، ئێمە وەك بەشێک لە نوێنەرانی هاوڵاتیانی هەرێم کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێکی تر سوپاسی گەل و حکومەتی فەرەنسا ئەکەین بۆ پشتیوانیکردنی گەلەکەمان، چاوەڕوانی ئەوەین بەرێزتان لەم بابەتەش دا پشتیوانی فروانکردنی مەوداکانی ئازادی بن، کە لەئێستادا لەبەردەم هەرەشەی جدی دایە بەهۆی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە

پاش ئەوەى شەوى ڕابردوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا لە ڕێگەى فرۆکەخانەى بەغداوە گەشتە عێراق و لەلایەن کازمیەوە پێشوازى لێکرا و ئەمڕۆش بەشدارى کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، لە بەغدای پایتەخت کرد، بڕیارە سبەى سەردانى هەرێمى کوردستان بکات.

هاوبەشی :